دڵشاد ئه‌نوه‌ر 10/08/2020 472 جار خوێنراوەتەوە

په‌روێزخان!

ئەوەی لە پەروێزخان دەگوزەرێ، حکومەت و وەزارەتەکان هەر هەموویان ئاگایان هەیە...خۆیان دەڵێن: بار دێ، گومرگ ناکرێ...بار دێ، کۆدی گومرگیەکەی دەگۆڕن...باری تەڕە دێ، هێنانی قەدەغەیە...
خۆیان، دەڵێن: ئەوەی ئەم مانگە لەو دەروازە ڕوویداوە، پێشتر لە وێنەی نەبووە ..
دەیان کۆمپانیا لەو دەروازە بەناوی جیا جیا خۆیان خەریک کردووە و پارە لەخەڵک وەردەگرن، بوون و نەبونیان بێویست نیە.
ئەو دەروازە ئێستا لە ژێر هەیمەنەی بازرگان و پیاوە حیزبیەکاندایە..خەڵکی وا لەم ماوەدا ڕوی لەو مەرزە کردووە بۆ کاسبی ، جگە لە مواسەفاتە حیزبیەی، لە ژیانیا نەیزانیوە کەسابەت چیە.....
چەندینی تر، سەریان کردووەتە یەکا و دەیانەوێ بجوڵێن بەرەو مەرزەکە...
پارە خواردنی ئەم پیسخۆرانە بخەنە لاوە، کاکە چی فاسد و ژەهرە دەرخواردی ئەم خەڵکە دەدرێ...
وەزارەتەکان خۆیان دەڵێن: ئەم تەنسیق و تەنسیقکاریەی ئەم ماوە لە بروێزخان گوزەراوە، هیچ مانایەکی بۆ حکومەتداری نەهێشتووەتەوە.....
هەر هەموو ئەوانەشی ئەم پاشا گەردانیەیان خوڵقاندووە، سەر بە حزبی دەسەڵاتداری ئەم ناوچەن، یەک کەس، جارێکی تر یەک کەس ی سەربە حزبی تری تیا نیە...
بەڵام...
حزبی ئۆپۆزسیۆنی دوێنێ و بەشدار لە حکومەتی ئەمڕۆ، بانگەشەی قاچاخچێتی و ڕاوڕووت دەکەن، تێناگەم، بۆ ئیداری بەهێز نانێرن، بۆ بەناردنی خەڵکی بێ هێز، ئەوەندەی تێ وەزعەکە وێران دەکەن، لێرەوەیە گومان لەوانیش دەکرێت و بۆ حەزیان لە خەڵکی بەهێز نیە!

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

هەموو وتارەکانی دڵشاد ئه‌نوه‌ر

سەرەتا