دڵشاد ئه‌نوه‌ر 26/05/2021 606 جار خوێنراوەتەوە

!ئەسڵی کێشەی نەبوونی پاره‌

مانگی ڕابردوو نزیکەی ١٠٠ ملیۆن دۆلار کەمتر چووەتە قاسەی وەزارەتی داراییەوە و حیزب پارەی نەناردووە، واتە بۆ موچەی مانگی ڕابرووش قەرز کراوە، بەڵام ئەم مانگە دۆخەکە خراپترە و تا ئێستا بڕێکی زۆر کەم پارە بۆ وەزارەتی دارایی نێردراوە، بۆیە دۆخی موچە وایلێهات.

داهاتی خاڵ و دەروازە سنوریەکان بۆ مانگێک نزیک دەبێتەوە لە ٣٠٠ ملیار، بەڵام وا کۆتایی مانگە، تا ئێستا بانکەکانی سلێمانی ٢٠ ملیار دیناری تیایە، لە کاتێکدا دەبوو زۆر لەو بڕە زیاتری تێدا بایە.

پارتیش هەم داهاتی ناوخۆ و هەم نەوتی گرتووەتەوە و نەیخستوەتە سەر حسابی وەزارەتی دارایی، یان وەکو کاردانەوەی ئەمەی سلێمانی کەمی ناردووە،واتە دۆخەکە دەرئەنجامی ململانێ ی حیزبیە.

ئەو فەوزایەی دروستبووە، علاقەی نێوان حیزبەکان و حکومەتی بچراندووە، پارەش لای حیزبە، ئێستا حیزب پارەی لە حکومەت گرتووەتەوە و کەس گوێ لە کەس ناگرێت و باجەکەش خەڵک دەیدات.

لە کابینەکەنی پێشوشدا، کاتێک کێشەکان قوڵ دەبوونەوە، نێچیرڤان و قوباد نێوانیان باشبوو، کێشەکانیان لەگەڵ حیزب دا حەل دەکرد، بەڵام ئێستا نێوان خودی حکومەتیش خراپە، ئەمە وایکردووە کێشەکان قوڵتر ببنەوە و واش بڕوات خراپتر دەبێت.

تاکە چارەسەر ڕێککەوتنە لەگەڵ بەغدا، بەغداش بەهۆی شپرزەیی ناو ماڵی کورد، کە کەس بە کەس نیە، نایەتە دەمیانەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

هەموو وتارەکانی دڵشاد ئه‌نوه‌ر

سەرەتا