دڵشاد ئهنوهر
28/05/2023
542 جار خوێنراوەتەوە
هەڵپەڕینی ئەمڕۆ و گریانی سبەی
پرۆژە یاسای بودجەی عێراق نە لەبەرژەوەندی خەڵکە و نە هیچ، پرۆژەیەکی زۆر مەترسیدارە…
ئەسڵەن بەم پرۆژە نەک پاشەکەوت ناگەڕێتەوە، بەڵکو موچەش دەکەوێتە مەترسییەوە، چۆن؟
لەملاوە ناردنی موچە گرێدراوە بە ناردنی ٤٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانەوە، لەولاشەوە رێگری دەکرێ لە دەرهێنانی نەوت لە بیرە نەوتییەکانی شێخان و خورمەڵەو ..هتد بەپێی پرۆژەکە، واتە
نەک ٤٠٠ هەزار، هەرێم ٢٥٠ هەزار بەرمیلیشی پێ تەرتیب نابێ!
یاخود بەپێی پرۆژەکە بەغدا دەتوانێت جۆرەها فێڵ و فڕی تر بەکار بهێنێت، بۆ نمونە بڵێ ئەم مانگە ١٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمم بۆ فرۆشراوەو ئەوە پارەکەیەتی..
تەبعەن ئەمە لە ڕووی زەرو زیانی بۆ خەڵک… لەڕووی قەوارەی هەرێمیشەوە، شتێک ناهێڵتەوە بەناوی هەرێمەوە..ڕاستە یەکێتی و پارتی هەرێمییان بەم دەردە برد، بەڵام بەغداش بۆ هەرێم لەمان باشتر نین. گەر هەرێم تەنها پارتی و یەکێتی بن، بەغدا سەد گروپی هاوشێوەی پارتی و یەکێتی تیایەو زۆر لەمان ترسناکترن..
ئاساییە، خەڵکی ئاسایی هەڵە تێگەشتبێ و بەناوی گێڕانەوەی پاشەکەوتەوە دڵی خۆشکرابێ، کە ئەمەش ڕەنگە فێڵێک ببێت بۆ زیاتر دابڕاندنی خەڵک و دەسەڵاتی هەرێم، تا لە بەغداوە ئەجێنداکانی تر تێپەڕێنرێ، بەڵام ئاسایی نییە خەڵکی تێگەشتوو بەم پلانە هەڵپەڕێت!
ئەگەر ئەم پرۆژە یاسایە بەمجۆرە تێپەڕێ، ئەوانەی ئەمڕۆ هەڵدەپەڕن تا پێیان بوترێ ناڕازی، هیوادارم چەند مانگێ تر شەرم نەکەن و پۆستەکانیان نەسڕنەوە، با چاوەڕێ بین.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی دڵشاد ئهنوهر