دڵشاد ئهنوهر
02/09/2020
684 جار خوێنراوەتەوە
کورد لە نێوان بەرداشی تورکیا و فەرەنسادا
تا دێت نێوان تورکیا و فەرەنسا زیاتر ئاڵۆز دەبێت،
هەرێمی کوردستان لەو نێوەندەدا توشی ئیحراجیەکی گەورەبووە و دەشبێت، بەو پێیەی هەم
لەگەڵ تورکیا لینکی هەیە، هەم لەگەڵ فەرەنساش خۆی بە دۆست دەزانێت.
هەفتەی ڕابردوو، ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا ڕایگەیاند"
تورکیا لە گوفتار تێ ناگات، دەبێت بەکردار لەگەڵی بجوڵێینەوە" ئەم لێدوانە، جیا لەوەی گوزارشت بوو لە ئاڵۆزی نێوانیان، پەیامێکیش
بوو بەوەی لەمەودوا بەکردار دژی تورکیا دەجوڵێن، بۆیە لە ئێستادا فەرەنسا جوڵەی دەستپێکردووە
و چاوەڕوانی جوڵەی زیاتریشی دژی تورکیا لێدەکرێ.
وەزیری بەرگری فەرەنسا هاتە عێراق، ماکرۆن خۆشی
هاتووە، هاتنی ئەم وەفدانەی فەرەنسا، دەستپێکی جم و جۆڵە کرداریەکانە دژی تورکیا،
تورکیا خاکی عێراق و هەرێمی بەزاندووە، فەرەنسا دەیەوێ عێراق ڕازی بکات، بێدەنگ نەبێ،
بەرامبەر پێشێکردنی سیادەی وڵاتەکەی لەلایەن تورکیاوە.
گەر بەغدا بەرامبەر تورکیا هاتە دەنگ ، فەرەنسا
لە جوڵاندنی عێراق دا دژی تورکیا سەرکەوتوو بوو، لە قۆناغی دواتردا، ئەو وڵاتە
کاربۆ سزادانی تورکیا لەگەڵ هاوپەیمانە ئەوروپیەکانیدا دەکات، بۆیە چاوەڕێی ئاڵۆزی
زیاتری نێوان تورکیا و فەرەنسا دەکرێت.
هەرێمی کوردستان خاکی لەلایەن تورکیاوە بەزێنراوە،
لینکی لەگەڵ تورکیا هەیە، لەولاشەوە فەرەنسا دەیەوێ بەرامبەر تورکیا بیجوڵێنێ، هەرچەندە
هەرێم بیانووی بوونی پەکەکە و هیچ پێنەکران بووە بەرامبەر تورکیا، بەڵام پێناچێت ئەمە
فەرەنساییەکان ڕازی بکات، چونکە تورکیا بەرەو چەندین وڵاتی تر کشاوە!
فەرەنسا لە زۆر قۆناغ دا لەگەڵ کورد بووە، یەکێکە
لە وڵاتە پاڵپشتیکارەکانی هەرێم، پرسیار ئەوەیە ، گەر هەرێمی بەرامبەر تورکیا بۆ نەجوڵا،
لە پشتیوانیەکانی بەردەوام دەبێ یان نە ؟
هەرچەندە فەرەنسا زیاتر ئیشی بە جوڵەی عێراقە وەک
لە هەرێم، چونکە سیادەی عێراق و هەرێم بەشێکە لە عێراق.
ئێستا هەرێم لەنێوان تورکیا و فەرەنسا لە ئیحراجیەکی
گەورەدایە، ڕەنگە بە تێپەڕبوونی کات و تەشەنەسەندنی ئاڵۆزیەکان، ئیحراجیەکە زیاتر
بێت، بە تایبەت زۆر وڵات هێدی هێدی دژی تورکیا لە یەکتری نزیک دەبنەوە.
تەنانەت کۆبوونەوە سێ قۆڵیەکەی عێراق، میسر و عەمانیش
هەر بۆ یەکخستنی هەڵوێستەکانە دژی تورکیا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی دڵشاد ئهنوهر