دڵشاد ئهنوهر
04/04/2023
238 جار خوێنراوەتەوە
تورکیاو فرۆکەخانەی سلێمانی
تورکیا گەشتی نێوان وڵاتەکەی و فرۆکەخانەی سلێمانی ڕاگرت، هەرچەندە دەوترێ ڕاگرتنی گەشتەکانی نێوان هەردوولا کاتییە، بەڵام ڕاستییەکەی ئەوەیە وادەی دەستپێکردنەوەی گەشتەکان دیار نییە.
بێگومان ڕاگرتنی گەشتەکان هێندە گرێدراوی ڕووداوە سیاسییەکانن، هێندە گرێدراوی لایەنی تەکنیکی و شتی تر نین، بۆیە ڕەنگە تەنها بەرەوپێشچوونی سیاسی ئەم گرێیە بکاتەوە.
ڕەنگە ڕاگرتنی گەشتەکان لەلایەن تورکیاوە گرێدراوی دوو بابەت بێت، یەکەم گرفتی ئەو دوو فڕۆکەی لە بادینان کەوتە خوارەوەو هەماهەنگی نێوان یەکێتی و ڕۆژئاڤا، لەگەڵ پەیامە ڤیدۆییەکەی بافڵ تاڵەبانی لە نەورۆز و باسکردنی هاوهەڵوێستی و مەسەلەی کوردستانیبوون.
بۆیە مادام گرفتەکە سیاسییە، ڕەنگە دیاری کردنی کات بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکان دروست نەبن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی دڵشاد ئهنوهر