دڵشاد ئه‌نوه‌ر 13/10/2022 231 جار خوێنراوەتەوە

تێڕوانینێکی هەڵە

تێڕوانینێک لای زورێک دروستبووە، گوایە پارتی لەسەرەتاوە پۆستی سەرۆک کۆماتی نەویستووە، بۆیە کاندیدی هەبووە بۆ پۆستەکە، تا بەرهەم ساڵەح بکشێنرێتەوە.

پارتی سەرەتا هۆشیار زێباری کاندید کرد، کە کارەکتەرێکی گرنگی نێو پارتی و خاڵی بارزانی یە، هەموو هەوڵێکی بۆ سەرخستنی بوو، گەر سەدریش بیتوانیایە نیساب تەواو بکات و ڕێگری لێنەکردایە، پارتی پۆستی سەرۆک کۆماری دەبرد، پاشانیش پارتی کارەکتەرێکی وەک هۆشیار زێباری ناخاتە ڕەهنەوە، تا کاندیدی تری پێ بکێشرێتەوە، چونکە خاڵی بارزانییە، بەڵکو هەموو هەوڵێکی بۆ ئەوە بوو بیکاتە سەرۆک.

پرسیارە گرنگەکە ئەوەیە، پارتی بۆ دەیویست پۆستی سەرۆک کۆمار ببات؟
لەمەدا پارتی دوو ئامانجی هەبوو، یەکەم؛ دەیویست ئەم پۆستە ببات، تا لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی لۆبی پێبکات و خۆی پێ بەهێزتر بکات.

دووەم؛ ماوەیەکی زۆرە نێوان پارتی و بەغدا باش نییە، دابڕان هەیە، پارتی هەست دەکات لە بەغدا بەهێز نییە، دەیویست سەرۆک کۆمار ببات و خۆی پێ بەهێز بکات.

دواجار پارتی تێگەشت ئێران و هێزە شیعەکان ناهێڵن پۆستی سەرۆک کۆمار ببات، گەر بەرهەم ساڵەحیش دەربچێت، دەبێتەوە بە شکستێکی گەورە بۆی، چونکە پارتی ساڵی ٢٠١٨ بیر نەچووەتەوە، بۆیە دواجار بە لەتیف ڕەشید ڕازی بوو.

ئەوەشی هاوکێشەکەی بۆ لای لەتیف ڕەشید گۆڕی چەند شتێک بوو، یەکەم؛ نێوان بەرهەم ساڵەح و مالکی باش نەبوو، بۆیە ئەمە چووە خزمەتی لەتیف ڕەشیدەوە. دووەم؛ شیعەکان پەلەیان بوو لە پێکهێنانی حکومەت و پێویستیشیان بە پارتی و عەرەبی سونە هەبوو، کە پێکەوەن، بۆیە چارەسەرێکی ناوەندیان لە نێوان یەکێتی و پارتی هەڵبژارد، نە ريبەر ئەحمەدی پارتی و نە بەرهەم ساڵەحی یەکێتی، بەڵکو لەتیف رەشید.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

هەموو وتارەکانی دڵشاد ئه‌نوه‌ر

سەرەتا