دڵشاد ئهنوهر
01/12/2024
150 جار خوێنراوەتەوە
پێکهێنانی حکومەت و سیناریۆی سبەی
*لە دونیادا هێزی براوەی یەکەم دانوستان بۆپێکهێنانی حکومەت دەکات. واتە دەبێت پارتی دانوستان بکات تا کۆتایی هاتنی مودەی یاسایی، گەر پارتی بۆی پێکنەهێنرا، براوەی دووەم دێتەپێش کە یەکێتییە بواری پێدەدرێ.
* لەسەیرو سەمەرە ترین دانوستان و داهێنەرەکەی حزبی کوردییە، پارتی و یەکێتی وەکو براوەی یەکەم و دووەم، بە جیا سەردانی لایەنەکانیان کردو بە جیا دانوستانیان کرد، دەریخست هەم یاسا بوونی نییە، هەم متمانەش نیە لەنێوانیان.
* یەکێتی بەنیازی پۆستی زۆرەو پارتیش بەنیاز نییە بیدات، گەر سبەی پارتی بۆی بلوێ و پەنجا زائید یەک کۆ بکاتەوە. حساب بۆ یەکێتی ناکات و حکومەت دروست دەکات، کۆمەڵێک پۆستی بۆ جێدەهێڵێ دەیەوێ یان نە گرفتی نییە. خۆ گەر پارتی نەتوانێت ئەوە نەکات، دەبێت بگەرێتەوە دانوستان لای یەکێتی.. جا بۆ ئەوەی پارتی منەتی یەکێتی نەبات، حزبی پێ نەکڕدرا، بۆیە ئێستا ئیش لەسەر تاکی پەرلەمانتار دەکات، بۆیە سعری پەرلەمانتار ملیۆن دۆلاری تێپەڕاند.
* نەوەی نوێ!
یەکێتی گومانی هەیە لەوەی نەوەی نوێ ڕێککەوتنی ژێر بە ژێری لەگەڵ پارتی هەیە، بەوەی نیوەیان بچنە پاڵ پارتی و نیوەکەی تریان بمێننەوە، خۆ مەرج نییە ئەمە ڕووبدات بەتایبەت شاسوار ئیسفادەی لە ڕابردوو کردووە.
خۆ گەر نیوەی نەوەی چووە لای پارتی و نیوەی نەچوو، یەکێتی ئەمە بە پلانی شاسواردەزانێت، بۆیە لە کۆبوونەوە نهێنییەکاندا پێشنیار کراوە شاسوار بخرێتە سەیارەیەک و ببرێتە ئەو دیوی دێگەڵە.
یەکگرتوو و کۆمەڵ!
کۆمەڵ، کاندیدە دەرچووەکانیان هی ئەوە نین معاملەیان لەگەڵ بکرێت، چونکە هێڵی یەکەمی حزبەکەن و هی مامەڵە نین. سەبارەت بە یەکگرتوش فشار هەیە بۆ کڕینیان گەرچی قورسە، بەڵام وەک دەوترێ هیچ شتێک قورس نییە.
هەڵوێست!
هەڵوێست کە چوار کورسییان هەیەو لەلایەن عەلی حمە ساڵحەوە سەرپەرپەرشتی دەکرێ، کورسییەکیان کڕدراوەو برازای بەرپرسێکی هەڵوێستە.
بەرپرسەکەی هەڵوێست وتوویەتی،” مێشکم خەریکە دەتەقێت، لەم خیانەتە.”
بۆیە علاقەی کۆمەڵایەتی و پەیوەندیە تەلەفۆنییەکانی ئەمشەو، تەحەکوم بەو کورسییەوە دەکات..
بەرەی گەل!
کورسی سلێمانی بەرەی گەل هی لاهور شێخ جەنگییەو خۆی یەکلایی ناکاتەوە، بەڵام کورسی هەولێر هی هاوسەری هاوکار جافەو پێناچێت بەرەی پارتی هەڵندبژێرێ..
هاوپەیمانی هەرێم!
هاوپەیمانی هەرێم یەک کورسی هەیە، کورسییەکەش هی کوڕەکەی کاکەحەمەیە… کاکە حەمە وەعدی داوەتە یەکێتی لایەنگیری نەکات، چونکە ئاسایشی یەکێتی کشاوەو بواری خانووی عەبدوڵای برای لە گوڵەخانە بڕووخێنن..
* جوانترین پيشنیار؛
عەلی حەمە ساڵح پێشنیاری بۆ لایەنەکان کردووە، کە سوێندی یاساییان خوارد، هەموویان پەرلەمان جێبهێڵن، تا بزانرێ کام پەرلەمانتار لەگەڵ دەسەڵاتەو کێ دەمێنێتەوەو خۆی فرۆشتووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی دڵشاد ئهنوهر