دڵشاد ئهنوهر
17/07/2023
168 جار خوێنراوەتەوە
هەرێم و بەغدا لە دوو دۆڵی جیاواز
وا دەردەکەوێت لە دوا دانیشتنی نێوان وەفدی هەرێم و بەغدا گرفت ڕوویدا بێت و لەسەر هەندێک بابەت ناکۆک بن، بۆیە سەرۆکی دیوانی حکومەت دوای کۆبوونەوەکە، ڕایگەیاند” دانیشتنی تر و لەسەر ئاستی باڵاتر بەڕێوەدەچێت.”
تێڕوانینی حکومەتی هەرێم بەوجۆرەیە، مادام هەرێم نەوتی ڕادەستکردووەو پرۆسەی ناردنەدەرەوەی نەوتی هەرێم ڕاگیراوە، چیتر دەبيت بەغدا پشکە بودجەی هەرێم بدات و پێویستە لەسەری، لەکاتێکدا تێڕوانینی عێراق جیاوازترە.
عێراق ناردنی پشکە بودجەی هەرێم بەتەنها نابەستێتەوە بە ڕادەستکردنی نەوتی هەرێمەوەو تا دێت سەقفی داواکارییەکانی لە هەرێم بەرزتر دەکاتەوە، واتە دەکرێت بڵێین؛ هەرێم و عێراق لە دوو دۆڵی جیاوازدان.
مەسەلەی دەروازەکان، نوێنەرایەتییەکانی حکومەتی هەرێم لەدەرەوە، فرۆکەخانەو دەسەڵات و پەیوەندییە دەرەکییەکان، زۆر مەسەلەی تر هەن کەلەپاڵ کێشەی دارایی و ئابووریدا، هێشتا مایەی ناکۆکین و ئەگەری قوڵبوونەوەی ناکۆکییەکانیش هەیە.
بۆیە گەر هەرێم پێیوابێت مادام نەوتی ڕادەستکردووە، ئیتر دەبێت هەموو شتی لە بەغداوە بۆ بکرێت و بارگرانییەکانی سەری سوک بکرێ، ئەمە خەیاڵ پڵاوییە، بەڵکو عێراق زۆر پلانی تری هەیەو سەقفی داواکارییەکانی بەرز دەکاتەوە، بەڵام ڕوون نییە حەبلی گفتووگۆکانیان کەی بەشێوەی کاتی دەبچڕێ.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی دڵشاد ئهنوهر