دڵشاد ئهنوهر
02/11/2021
256 جار خوێنراوەتەوە
پەرويزخان و کۆمپانیا
لەکاتێکدا وەزیری دارایی باس لەکەمبوونەوەی داهاتی سنوری سلێمانی دەکات، ماوەی هەفتەیەکە، شۆفێری بارهەڵگرەکانی دەروازەی پەروێزخان مانیانگرتووەو پرۆسەی بازرگانیان ڕاگرتووە، کەچی وەڵامی خواستە ڕەواکانیان نادرێتەوە.
چەندین کۆمپانیا لە دەروازەکە دانراون، هەندێکیان بێ سود، تەنها لە پێناو کۆکردنەوەی پارە جێیان کراوەتەوە، بۆیە هەر شۆفێرەو بار دەهێنێت، نزیکەی ١٧٠ هەزار دیناری لێدەسەنرێت لەلایەن ئەو کۆمپانیا جۆراو جۆرانەوە و بەناوی جیا جیا.
شۆفێر و خەڵکی کاسب لەبری پاڵپشتیکردنو کارئاسانی، بێزار بوون هێندە پارەیان داوە بە کۆمپانیای ئەم و ئەو، بۆیە بەناچاری هەفتەیەکە دەروازەکەیان داخستووە.
سەیر لەوەدایە، داخستنی دەروازەکە ئێرانی هێنایە سەر خەت، کەچی بەرپرسی کورد نەجوڵا، بۆ؟
چونکە جێبەجێکردنی داوای شۆفێران زیان بە کۆمپانیای حیزب و ئەم کاک و ئەو کاک دەگەیەنێت!
لێرەوە ڕووندەبێتەوە، داهاتی گشتی کەم بکات لایان ئاساییە، بەو مەرجەی کۆمپانیای کاکەکان بەردەوام بن، لە پارە وەرگرتن لە کاسب!
سەیرە، ئاساییە دەروازە بە هەفتە دابخرێت و حساب بۆ داهاتەکەی نەکرێت کە چەندین ملیار دینارە، تەنها لە پێناو بەردەوامی ئیش و کاری کۆمپانیا جێکراوەکان!
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی دڵشاد ئهنوهر