عهبدولستار مهجید
03/03/2022
262 جار خوێنراوەتەوە
سەرۆکی حکومەت دانی بە شکستدا نا
کۆنگررە ڕۆژنامەوانییەکەی ئەمڕۆی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دانی بە شکستی حکومەتەکەی و ئەو ڕاستیانەشدا نا کە ئێمەمانان و خەڵکی کوردستانیش ساڵانێکە دەیڵێین و ئەوان ڕەتیدەکەنەوە!
لای ئەم دەسەڵاتە، نرخی نەوت هەرچەند بێت، نە پارە هەیە بۆ موچە و خزمەتگوزاریی، نە داهاتیش بەشی هیچ دەکات!
چونکە نرخی نەوت هەرچەند بێت، بەقسەی خۆیان (٤٣%) دەڕوات بۆ کۆمپانیاکان، داهاتەکەی هەرچەند بێت، دەبێ (٩%)ی بڕوات بۆ کرێی گواستنەوە کە ئەمیش هی کۆمپانیای خۆیانە، بە چەند بیفرۆشن هەر (٩%)ی بەناوی دانەوەی قەرزەوە ون دەبێت و دیار نامێنێ بێ ئەوەی بزانرێت ئەم قەرزانە لە چی لایەنێک کراوە و بۆچی لە ساڵی ٢٠١٤ ــەوە هەر کەمی نەکرد؟!
باشە خۆ ئەم حکومەتە قەرزاری موچەی چەندین مانگی موچەخۆران و فەرمانبەرنی هەرێمن، ئەی نابێ هیچ نەبێ لەو قەرزانەی لاتانە، بیدەنەوە تا بزانین ڕاستە و قەرز دەدەنەوە؟!
بەڕاستی دۆسێی نەوت لە گەڕان و دەرهێنانەوە تا فرۆشتنی، لە ناشەفافی و تاڵانی و کارەساتی گەورەدایە و ئەم دەسەڵاتە ناتوانێت بەم قسانە ئەم هەموو سکانداڵە پەردەپۆش بکات، جگە لەوەی هەرجارێک قسە دەکات زیاتر شکستی خۆی لەبەرچاوی میللەتەکەی خۆی و عێراقیش ئاشکراتر دەکات!
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی عهبدولستار مهجید