عه‌بدولستار مه‌جید 25/03/2023 156 جار خوێنراوەتەوە

هەرێمی کوردستان لە ناوە و دەرەوە

دۆخی هەرێمی کوردستان لە سایەی حوکمرانییەکی سەقەتی دروستکراو لەسەر دابەشکاریی حزبیی و گەندەڵیی و یاساشکێنی و چەوساندنەوەی خەڵک، ڕوون و ئاشکرایە و گەیشتووە بە دۆخێک خەلکەکەی خۆشی لێی بێزارە و بووە بە بارگرانی بەسەریانەوە.

لە ئاستی دەرەوەش، وڵاتێکی زلهێزی وەک ئەمریکا کە تا ئێستا هەرێمی کوردستانی پاراستووە، لە ڕاپۆرتەکەی وەزارەتی دەرەوەیدا، بەشێک لەو حەقیقەتی بە هەمووان وت کە لەسایەی ئەو حوکمڕانییەدا، هەرێمی کوردستانی خستوەتە سەر لێواری هەرەس !
لە ماوەی هەفتەیەکدا و بڵاوبونەوەی دوو ڕاپۆرتی نێودەوڵەتی (وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و ئەمنستی ئەنتەر ناشناڵ)، هۆشدارییەکی جدییە کە چیتر ئەمانە ناتوانن وەک رابردوو درێژە بەو جۆرە دەسەڵاتدارییەی رابردوو بدەن.

ناوچەکە لە گۆڕانکاریی گەورەدایە و، یەکەمجارە ئەمریکا لەو ئاستە بەرزەدا، هەراسانی خۆی لە حوکمڕانیی قەوارەیەکی سیاسیی پێشان بدات، کە تا ئێستا خۆی هۆکاری پاراستن و مانەوەی بووە.

بە راگەیەندراو و رەتکردنەوە و پێشاندانی وێنەی ساختەی پێچەوانەی واقیع، هیچ لەو حەقیقەتە ناگۆڕێت، کە وەک لە ڕاپۆرتەکەی فۆڕین پۆلەسی هاتووە، گەندەڵیی و حزبایەتیی، هەرێمی کوردستانی کرد بە "ماڵە کارتۆنییەکە" !

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

هەموو وتارەکانی عه‌بدولستار مه‌جید

سەرەتا