عه‌بدولستار مه‌جید 19/02/2024 168 جار خوێنراوەتەوە

دادگای فیدراڵیی لەمێژە بڕیاریداوە

سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان، پێموایە لەمێژە دادگای فیدراڵیی بڕیارەکەی داوە و پرسەکەی یەکلایی کردوەتەوە تەنها ڕاگەیاندنەکەی ماوە و هۆکاری ڕانەگایاندنیشی بەشێکی پەیوەندی بە ناوخۆی هەرێمی کوردستانەوە هەیەو بەشە زۆرەکەشی پەیوەندی بە سیاسەت و دەست تێوەردانی عێراق و وڵاتانی ئیقلیمی و نێو دەوڵەتیەوە هەیە.
بڕیارەکەی دادگا دوو بەشە:
یەکەم: کۆتاییهێنان بە کورسی کۆتای تورکمان و ئەرمەن.
دووەم: دابەشکردنی هەرێم بۆ چوار بازنەی هەڵبژاردن.
لە راستیدا شێوازی حوکمڕانی هەرێمی کوردستانی گەیاندوەتە ئەمڕۆ، ئەوە ئەو بارودۆخە ناهەموارەی خۆمانە وای کردوە کە بەغدا بەردەوام لە هەوڵی لەقاڵبدانی هەرێمدا بێت .
سەردەمێک وەک دەوڵەتێک مامەڵەمان دەکرد و مامەڵەمان لەگەڵ دەکرا، بەڵام بەداخەوە ئێستا کار گەیشتۆتە ئەوەی قەوارەی هەرێمیش لە مەترسیدایەو حسابی بۆ ناکرێ!تا کار گەیشتۆتە ئەوەی  کە دادگای فیدراڵیی هەر ڕۆژە و بە بڕیارێک دەستوەردان بکات .
ئەوەی ڕویداوە و کراوە، بەشێکی کەمە لەوانە کە بڕیارە بکرێن و رووبدەن .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

هەموو وتارەکانی عه‌بدولستار مه‌جید

سەرەتا