عهبدولستار مهجید
02/05/2023
141 جار خوێنراوەتەوە
هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونە لە قەیران و تەنگژە
لە گەڵ كۆتاییهاتنی تەمەنی یاسایی پەرلەمانی كوردستان و لە 6ی تشرینی
دووەمی ساڵی 2022، ئێمە ۱۲ پەرلەمانتار وەك هەڵوێستێك دژی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان، كە نوقمی قەیران
بوون و وەك فشارێك، بڕیاری بایكۆتكردنی پەرلەمانی كوردستانماندا .
بڕیاری ئەوكاتەمان، لە پێناو ئەوەدابوو
كە ببێتە فشارێكی مەدەنیی لە سەر هێزە سیاسییەكان و فراكسیۆنەكانیان لە پەرلەمانی
كوردستان تا لەسەر هەمواری یاسای هەڵبژاردن و كاراكردنەوەی كۆمسیۆن ڕێكبكەوین و هەڵبژاردنێكی
خاوێن بەڕێوەبچێت کە چارەنووسی حکومڕانی و شێوەی وڵات بەڕێوەبردنی پێوە بەندە، بەڵام
بەداخەوە ڕۆژبەڕۆژ كێشە و قەیران و ململانێكان زیاتر دەبن و هیچ ئاسۆیەكیش بۆ چارەسەر
و دەرچوون لەم تەنگژەیە نابینرێت.
ئێمە كە تا ئێستاش دەستلەكاركێشانەوەمان
پێشكەشنەكردبوو، لەبەرئەوە بووە كە وەك نوێنەری خەڵكی خۆمان لە هەمواری یاسای هەڵبژاردنەكاندا
كاریگەریی و ڕۆڵمان هەبێت و پرۆسەكە وەك ئەوانی دیكە بەلاڕێدا نەبرێت و ئیرادەی خەڵك
پێشێل نەکرێت و لە هەناوی هەڵبژاردنەوە، پەرلەمان و حکومەتێك دروست ببێت کە تەعبیر
لە دەنگ و ئیرادەی خەڵك بکات و زۆر بە پەرۆش بووین کە ئەم بارودۆخە بە ئاقاری
خراپتردا نەڕوات، لە کۆتاییدا هەموو لایەك و هاوڵاتیانیش زیانی گەورە بکەین، بۆیە
ئێستاشی لەگەڵ بێت تاکە ڕێگەی دەرچون لەم ئاڵۆزی و قەیران و تەنگژانە، تەنها هەڵبژاردنی
پاك و بێگەردە.
بۆیە ئێمە بڕیارماندا كە دەستلەكاركێشانەوەی
خۆمان لە پەرلەمانی كوردستان ڕابگەیەنین و داواكاری دەستلەكاركێشانەوەشمان ئاراستەی
دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان دەكەین.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی عهبدولستار مهجید