عه‌بدولستار مه‌جید 09/06/2022 211 جار خوێنراوەتەوە

کێ ناهیڵیت (پێکهاتەکان) سەربەخۆبن و بەمافی خۆیان بگەن؟!

ئێمە مەبدەئیەن لەگەڵ ئەوەین کە کەمینە ئاینی و نەتەوەییە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بە فیعلی نوێنەرایەتی دەنگ و ئیرادەی خۆیان بکەن و لە بڕیار و هەڵوێستیاندا سەربەخۆبن.

بەپێی دوایین ئاماری کۆمسیۆن، بە هەر یازدە کورسییەکەی کەمینەکان، تەنها ٨ هەزار و ٩٠٠ دەنگیان هێناوە کە ریژەی دەنگ بۆ کورسییەک ١٦ هەزار بووە، بەمپێیەش ئەوان تەنها نیو کورسییان هێناوە، لەگەڵ ئەوەشدا ریزمان گرتوون و رازی بوین بە کورسییەکانیان تەنانەت ئەگەر بە کۆتاش بێت، بەڵام بەو مەرجەی سەربەخۆبن و خاوەن قەراری سیاسیی سەربەخۆی خۆیان بن و نەبنە داردەست و رەقەم و بەشێک لە ئەجێندا و هەژموونی لایەنێکی دیاریکراوی دەسەڵات و بەکاریان بهێنێت!

بەڵام ناکرێت بە هەر یازدە کورسییەکە نیوەی ریژەی کورسییەک دەنگتان هێنابێت، بەڵام ببنە سێبەری دەسەڵات و، ئەم ستەمکاریی و قۆرخکارییەی هەیە، دەسەڵات بە پاڵپشتی ژمارەی کورسییەکانی ئەوانەوە دەیکات.

پرۆژەی ئێمە زیاتر لە بەرژەوەندی ئەوانە و، ئەوە ئێمەین دەڵێین "برادەرینە ئێوە لەگەڵ ئێمە لەم خاکە هاوژیان و هاونیشتمانن، بە ئازادانە لەدایکبوون و زمان و کلتور و نەتەوەتان خواکردە، بۆیە لە قەراری سیاسیشتان سەربەخۆبن و ڕیگە مەدەن دەسەڵات بۆ مەرامی خۆی بەکارتان بهێنێت، ئازا و ئازادبن و مومارەسەی حەقی شەرعی و قانونیی خۆتان بکەن" !

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

هەموو وتارەکانی عه‌بدولستار مه‌جید

سەرەتا