عهبدولستار مهجید
04/06/2022
431 جار خوێنراوەتەوە
ئەرێ بەڕاست سیاسەت لە ئیسلامدا نیە!؟
ئەرێ بەڕاست سیاسەت لە ئیسلامدا نیە!؟
مەگەر خودا پێغەمبەرانی بۆچی ناردوە؟
تەنها تۆزێک لەم ئایەتەی سوڕەتی (الحدید) وردبینەوە بۆمان وەک نوێژی نیوەڕۆ ڕوون دەبێتەوە کە خوای باڵادەست ئەو هەموو پێغەمبەرەی (سەڵات و سەلامی خوایان لەسەر بێ)بۆچی ڕەوانە کردوە وەک دەفەرموێ(لَقَدْ أَرْسَلْنَا رُسُلَنَا بِالْبَيِّنَاتِ وَأَنزَلْنَا مَعَهُمُ الْكِتَابَ وَالْمِيزَانَ لِيَقُومَ النَّاسُ بِالْقِسْطِ ۖ وَأَنزَلْنَا الْحَدِيدَ فِيهِ بَأْسٌ شَدِيدٌ وَمَنَافِعُ لِلنَّاسِ وَلِيَعْلَمَ اللَّهُ مَن يَنصُرُهُ وَرُسُلَهُ بِالْغَيْبِ ۚ إِنَّ اللَّهَ قَوِيٌّ عَزِيز)الحديد٢٥
واتە بێگومان ئێمە پێغەمبەرانمان بە بەڵگەی ڕوون ڕەوانە کردوەو کتێب و تەرازووشمان پێدا ڕەوانە کردوون بۆ ئەوەی دادگەری لە نێو خەڵکیدا بچەسپێنن .....
من دەپرسم ئایا ئەو ئەرکە گەورەیەی پێغەمبەران کە چەسپاندنی دادگەریە مەگەر ئەسڵی سیاسەت و کڕۆکی حوکمڕانی تەندروست نیە؟
گرنگ ئەوەیە ئامانجت چەسپاندنی دادگەری و ڕیشەکێش کردنی ستەم و زۆرداری بێت.
هەر کەسێک قسەیەکی پێچەوانەی ئەوە بکا ئەوا ماڵی قەڵپە و سەر بە خاوەنەکەیەتی،لێرەوەش داوا لە زانایانی تێگەیشتوو وخەمخۆرانی دین دەکەم بە ووردی بابەتی سیاسەتی ئیسلامی و حوکمڕانی ئیسلامی بۆ ئەوانە ڕوون بکەنەوە کە سەرەوخوار حاڵی بوونە یان ئاو لە ئاشی دەسەڵاتێکی ستەمکار لێ دەکەن.
ببورن ئەو بابەتە وردەکاری زۆری هەیە بەڵام ئەوە تەنها سەرە قەڵەمێکەو سوپاس بۆ خوا ئێوەش تێگەیشتو و ڕۆشنبیرن و بە کەمێک لە زۆری حاڵی دەبن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی عهبدولستار مهجید