عه‌بدولستار مه‌جید 26/03/2022 247 جار خوێنراوەتەوە

هەتا کەی میللەتێک باجی سیاسەتی سەقەتی ئێوە بدات؟

ئەم ململانێ و دەستشکاندنەوەیەی پارتی و یەکێتی لەسەر پۆستێک، نەک هەر بۆتە دروستکردنی قەیران و پەرتەوازەیی ناوخۆ، بەڵکو درز و کەلێنیشی خستۆتە ناو ماڵی شیعە کە ئەمەیان ڕەنگە بەبێ کێشە لێی دەرنەچین !
نە ئەوەی سەردەمێک عێراقتان لەو میللەتە کردبووە زیندان و دەتانویست لێیدەربچن و ببنە دراوسێی و خەڵکتان بە گوتاری قەمی و دژایەتی عێراق شەحن دەکرد، نە ئەمەش کە ئێستا ڕکابەری یەکتر دەکەن لە عێراقچێتی تەنها لەپێناو بەدەستهێنانی کورسییەک کە جگە لە خاوەنەکەی سودی بۆ خەڵک نەبووە!

من پێموایە ئەم ڕەفتارانەی دوو هێزی دەسەڵاتی هەرێم، سەرکێشی و سەرشێتیە و، لە ئایندەیەکی زۆر نزیکدا کێشە و قەیران و ناکۆکییەکان لەناوخۆی هەرێم قوڵتر دەکاتەوە و، لە ئاستی عێراقیش ڕەنگە یاریکردن بێت بە ئاگر و چونە نێوان شیعە و بوونە بەشێک لە ناکۆکی لایەکیان لەسەر حسابی لایەکی دیکەیان، بەبێ باج تێناپەڕێت.

سوننەکانیش با لەولاوە بوەستێ کە ئەوانیش پەرتەوازە و ناکۆکن و ئەمەش دۆخی ئاڵۆزتر دەخوڵقێنێت کە نەدەبوو کورد خۆی لەو ناکۆکیانە هەڵقورتێنێت، چونکە میللەتی ئێمە کێشەی ژیان و گوزەرانی هەیە نەک پۆست و کورسیەکەی پارتی و یەکێتی .
بەڵام کێشەکە لەوەدایە، بەداخەوە دەبێ خەڵک و میللەتێک باجی ئەو دەستبادان و ناکۆییانەی ئەوان بدات!

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

هەموو وتارەکانی عه‌بدولستار مه‌جید

سەرەتا