عهبدولستار مهجید
26/09/2022
262 جار خوێنراوەتەوە
ئەم دەسەڵاتە بۆ ئاوا سەرلێشێواوە؟
ئەمڕۆ گوێم لە چەند قسەیەکی وەزیری ئەوقافی حکومەتی هەرێم بوو، کە دەڵێت:"لەبارەگای حزبەکاندا نابێت خولی فێربون و لەبەرکردنی قورئان بکرێتەوە، چونکە نایاساییە".
لەسەر یاساییبون و نەبوونەکەی قسە ناکەم، چونکە دیارە ئەم دەسەڵاتە چۆن یاسای کردوەتە دارێک بۆ سەرکوتکردن و قەفەسێک بۆ زیندانیکردن و، هەر یاسایەکیشی بەدڵ نەبێ دەیخاتەژیرپێی !
بەڵام دەپرسم: بۆچی لای ئەم وەزیرە و دەسەڵاتەکەی ئاساییە بارەگای حزبەکان هەموو جۆرە چالاکی و خولێکی تێدا بکەنەوە، بەڵام ئاسایی نییە بۆ ئێمە کە بارەگانمان بکەینە ناوەندی فێرکردن و لەبەرکردنی قورئان و فەرمودەکانی پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) و، ئاشناکردنی خەلک و گەنجەکانمان بە بەها و رەوشتە جوان و بەرزەکان ؟!
خۆ ئێمە لە رابردودا هەروامان کردووە و، بۆ لەمەودواش پشت بەخوا هەروادەکەین و بارەگاکانمان لە خزمەت قورئان و دینی خوا دەبێت، بەڵام تێناگەم ئەم رقە چییە کە ئەم دەسەڵاتە لە قورئان و بنەماکانی خێزان و ڕەوشتە جوانەکانی کۆمەڵگەی هەڵگرتووە؟
ئەرێ ئەم دەسەڵاتە بۆچی وا سەری لێشێواوە؟!
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی عهبدولستار مهجید