له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
31/08/2019
780 جار خوێنراوەتەوە
عێراق له نێوان كوڕ و باوكدا
مه‌سرور به‌رزانى له پێشوازى یاسین تاهیر یاسرى وه‌زیرى ناوخۆى عیراقدا مكوڕى
خۆى له سه‌ر یه‌كپارچه‌ى خاكى عیراق دووباره كردوه‌ته‌وه و راگه‌یاندنه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى
ناوخۆى عیراقیش ئه‌وه‌ى بڵاوكردوه‌ته‌وه، راستى ئه‌م بۆچوونه‌ى مه‌سرور بارزانى له
ئێستادا له‌ته‌ك لۆژیك و ئاوه‌زدا دێنه‌وه، ئه‌گه‌ر چى من تۆزقاڵێك بڕوام به شوناسى
عیراقى بونى خۆم نیه‌و ئه‌وه‌شم زۆر ده‌مێكه‌وه وتوه، 13 ساڵ به‌رله‌وه‌ى بابا كورده‌كه
به‌ده‌م هه‌له‌كه‌سه‌ما و خۆشیه‌وه پاسه‌پۆرته‌كه‌ى بدڕێنێت، من به ده‌م گریانه‌وه
له سه‌ر گۆڕێكى به كۆمه‌ڵ هاشام له عێراقى بوونى خۆم كرد، پێشتریش هه‌مان بیر‌و
ڕام هه‌بوو، ئه‌مه‌ى ئێستا مه‌سرور بارزانى ده‌یڵێت رێكپێچه‌وانه‌ى قسه گه‌رم و گوڕه‌كانى
باوكێتى له سه‌ر ده‌مى هه‌راو زه‌ناى ریفراندۆما ، كه‌له راستیدا هیچ ده‌سكه‌وتێكمان
لێى نه‌بینى و ئه‌وانه‌ش كه گۆرانیان به باڵایدا ده‌گوت ئێستا مانگانه چاوه‌ڕێى
به‌غدان موچه‌كه‌یان بنێرێت .
ئه‌و كاته ئێمه به ترس و نیگه‌رانیه‌وه سه‌یرى هه‌نگاوه‌كانى ریفراندۆممان
ده‌كرد ، گه‌رچى له هه‌مووان زیاتر سه‌ربه‌خۆیى خواز بووین ، ئێمه ده‌مانزانى چیمان
له ده‌ست ده‌چێت ، پێمانوابوو له دوا هه‌نگاودا بارزانى و هاوكاره‌زۆرو زه‌وه‌نده‌كانى
له حزبه‌كه‌ى خۆى و حزبه‌كانى دیكه په‌شیوان ده‌بنه‌وه ، نه‌بونه‌وه‌و تا ئێستاش
باجى ئه‌و په‌شیمان نه‌بوونه‌وه‌یه ده‌ده‌ین ، ته‌نانه‌ت عه‌ره‌باندنى ئێستاى كه‌ركوكیش
به‌رهه‌مى ئه‌و سه‌رسه‌ختیه‌یه، كه به‌رهه‌مه‌كه‌ى زیاتر له خزمه‌تى ئه‌ردۆغاندا
بوو نه‌ك كه‌سى تر .
نه‌ئێمه جاشى ئێران و سه‌فه‌وى بووین كه مه‌ترسیه‌كانى ریفراندۆممان باس ده‌كرد
نه‌مه‌سرور بارزانیش وه‌سایه ، مه‌سه‌له‌كه زۆر ڕوونه له راستیدا به‌غدا نه‌بێت
به‌رگه‌ى 6 مانگ ناگرین ، ئه‌مه له ڕووى ته‌ناهى نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌ییه‌وه داخێكى
قورسه ، به‌ڵام كێ به‌و ده‌رده‌ى بردین ، هه‌موو ئه‌وانه‌ى به‌رپرسیارن له‌و دۆخه
ئێستا له سه‌رى سه‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتدان و هێشتا ده‌ربارو ماستاوچیه‌كان گۆرانى به
باڵایاندا ده‌ڵێن.
هه‌ڵبه‌ت من له نێوان هه‌ولێرو به‌غدایا هه‌ولێر هه‌ڵده‌بژێرم ، ئه‌مه بێئه‌وه‌ى
وه‌ك ماستاو چیه‌كان كیسه‌شم بۆ خه‌ڵات و دیارى هه‌ولێر دووریبێت ، لێ ده‌زانم ئه‌وه‌ى
له سه‌رو به‌ندى ریفراندۆما روویدا جگه له نه‌هامه‌تى هیچى تر نه‌بوو ، زیانه‌كه‌شى
بۆ خانه‌واده‌ى ئه‌و پێشمه‌رگانه بوو، كه كرانه قوربانى و بۆ خه‌ڵكى ناوچه دابڕێنراوه‌كانیش
بوو كه له سه‌ر مێزه‌كه كرانه دیارى ئه‌وى تر .
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج