له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
05/07/2022
205 جار خوێنراوەتەوە
كاك راكان په‌نجه‌ی راوه‌شان
ئێمه ده‌مانوت به
ریفراندۆم سه‌ری میله‌تێك داده‌نه‌ن و زۆر شوێن و ناوچه له ده‌ست ده‌ده‌ن، ئه‌وان
ده‌یانگوت ئێوه سه‌فه‌وی و عیراقچی و خورماخۆرن، تاپۆڕه‌شه‌كه نرخی پوڵێكی قه‌ڵبی
نیه له ئێمه كرابوو به به‌ڵێنی ئاسمان، بۆیه خوای ده‌كرد سبه‌ی كاك راكان هه‌رچی
مۆڵ و به‌نزینخانه‌ی قاچاغ و بازاڕ‌و دوكان و ته‌لارو ڤێللاتان هه‌یه به‌سه‌ر
" برای عه‌ره‌بی چاوڕه‌ش" دا ده‌به‌شی ده‌كردو ئێوه‌ش زه‌قه‌ی چاوتان ده‌هات،
ئه‌وه بۆ رۆژگارێ هه‌ر به خۆتان لێناگه‌ڕان ته‌نانه‌ت ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو
توركیشتان ده‌هێنایه سه‌ر گۆڕی قارداشه‌كانی عوسمانی، كه‌چی ئێستا به دوربینیش
سه‌یری ئه‌و شاره ناكه‌ن، كه له ئه‌ده‌بیاتی خۆتانا ناوتان ده‌نا دڵ و قودسی كوردستان.
كاك راكان په‌نجه‌ی
راوه‌شان
زل حیزبی كوردی داوه‌شان
پێتان وایه به ئیدانه‌و
سه‌رزه‌نشت و بۆڵه بۆڵ و ئاماده كردنی به‌رنامه‌و حه‌كایه‌ت راكان راده‌گرن، كه
ئه‌و ئێستا وه‌ك ته‌حه‌دایه‌ك هه‌رچی بوێت ده‌یكات و ئێوه‌ش ده‌ستێكتان له پاش و
ده‌ستێكتان له پێش، ئاخر ئه‌گه‌ر ئێوه، ئێوه بان، ئێستا راكان هه‌ر بۆ
تاقیكردنه‌وه هه‌ر رۆژه‌و بڕیارێكی ده‌رناكرد، ئه‌و گونده‌ی من لێی له دایكبوومه
15كیلۆ مه‌تر له كه‌ركوكه‌وه دوره، باپیریشم دانیشتوی قه‌ره‌هه‌نجیر بووه‌و
پیاوێكی وه‌رزێرو هه‌ر وه‌ها پیشه‌یی بووه، له سه‌یدان زه‌وی و زاری هه‌بووه‌و
له قه‌ره‌هه‌نجیریش كورتانی زۆر نایابی بۆ ئه‌وانه دوریوه كه پێویستیان پێی
بووه، ئێستا راكان هه‌زارو یه‌ك كێشه بۆ من و نمونه‌ی وه‌ك من دروست ده‌كات و عه‌ره‌بیش
له ریازو عه‌باسیه‌و فه‌لوجه‌و عه‌ماره‌شه‌وه بێن كێشه‌یان نیه، ئه‌وه‌ش په‌نجه
راوه‌شانی راكان و ئه‌وه‌ش په‌نجه راوه‌شانی ئێوه.
دوو مانگه چه‌ند جارێك
چوومه‌ته له‌یلان بۆ ئه‌وه‌ی شوناسی زیره‌ك ده‌ربكه‌ین هه‌ر جاره‌و رۆتینێك سه‌رهێشه‌مان
بۆ دروست ده‌كات، یه‌كێك له مناڵه‌كان نوسرابوو چه‌مچه‌ماڵ – كه‌ركوك، نه‌مزانی
ئه‌مه كفره كه چومه لای به‌رپرسی ره‌گه‌زنامه‌ی له‌یلان بێسه‌رهه‌ڵبڕین و به
لوت پێیوتم بڕۆ بۆ كه‌ركوك، له كه‌ركوكیش وتیان بڕۆ له رێی موعته‌مه‌ده‌وه
بۆمان بنێره، ده‌بوو واسیته بكه‌م نه‌مكرد، قوڕ به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی له چه‌مچه‌ماڵ
و كفری له دایك بووه‌و نوسراوه " چه‌مچه‌ماڵ – كه‌ركوك، یان كفری – كه‌ركوك" جا وه‌ره رۆتینات و سوكایه‌تی به كورد بژمێره له كاتێكا ئه‌و شوێنانه
له چوار چێوه‌ی ماده‌ی 140دان.
راكان هیچ گوێی له‌وه
نیه به‌م كاره ناشرینه‌ی ئه‌وه‌نده‌ی تر رقی كورد به‌رانبه‌ر عه‌ره‌ب ئه‌ستور تر
ده‌كات، له كاتێكا كه‌ركوك پێویستی به رێز‌و خۆشه‌ویستی و پێكه‌وه ژیان و ته‌باییه
نه‌ك رق و بوغز و توند‌و تیژی، من مناڵیم له ئیسكان و ئیمام قاسم بووه، دوو برام
كه ئێستا هه‌ردوك نه‌ماون له‌وێ له دایك بوونه، خۆیشم یه‌كێ له مناڵه‌كانم
له كه‌ركوك له دایك بووه، لێ ئێستا كه‌ركوكی نیم چونكه، له چه‌مچه‌ماڵم، به‌ڵام
له‌و په‌ڕی دنیاوه عه‌ره‌بێك ده‌توانێ به نیو سه‌عات ببێته كه‌ركوكی، له
كاتێكا ماده‌ی 140 من به كه‌ركوكی راگوێزراو له قه‌ڵه‌م ده‌داو كارتی راگوازتنه‌كه‌شمان
هێشتا ماوه.
كێشه‌ی كه‌ركوك ئه‌وه‌یه
خاوه‌نی نیه تا دۆسیه‌كه‌ی به‌رێته دادگای فیدراڵی و داوای مافی كورده‌كه بكات،
كه هێشتا چیمه‌ن و خاڵه بازیانیش وه‌ك پێویست نه‌ئاوه‌دانكراونه‌ته‌وه، نه‌قه‌ره‌بوو،
كاكیشم باسی تاپۆ ڕه‌شه‌كه ده‌كات، ئه‌و تاپۆ ره‌شه‌ی ناوكه‌كه‌ی وا له گیرفانی
ئه‌ردۆغاندا، ئه‌مه من نایڵێم، ئه‌وه ئه‌و گۆرانی و دراما توركیانه ده‌یڵێن، كه
هێشتا كورد به دڕنده‌و بڕنده‌و مرۆڤی كێوی ده‌زانن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج