له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
05/05/2020
719 جار خوێنراوەتەوە
مه‌سه‌له‌كه سۆران نیه
1
هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی كێشه نیه ، هێنده‌ی ئه‌وه كێشه‌یه كه هه‌نگاوه‌كه سوكایه‌تیه به ئازادی ، واز له سۆران بێنن ، با قسه له سه‌ر ئه‌وه بكه‌ین ئه‌رێ فرۆشتنی سه‌دی بێخمه ، 31ی ئاب ، 16ی ئۆكتۆبه‌رو جێهێشتنی نیوه‌ی خاكی باشوری كوردستان ، بوونی ئه‌و هه‌موو بنكه‌و باره‌گایه‌ی میت و ژاندارمە، سوككردنی مرۆڤی كورد ، هه‌ڕاجی نه‌وت و فرۆشتنی بۆ ده‌یان ساڵی دواتر ، نه‌مانی ملیاره‌ها دۆلار، كردنه‌وه‌ی میدیای ژه‌هر رێژی كۆیله ساز ، شه‌ڕی ناوخۆ ئه‌مانه كام داواكاری گشتی و كام دادوه‌ر به دواداچوونیان بۆ بكات ، كێ كام دادوه‌رو داواكاری گشتی زاتی ئه‌وه ده‌كات ، بڵێ حزبه كوردیه‌كانی باشور هه‌موو ئێكسپایه‌ر بوونه‌و پێویسته ناو‌و ناوه‌ڕۆك و سیما‌و په‌یڕه‌وه‌كه‌یان گۆڕانی به‌سه‌ردا بێت .هه‌ر شوره‌ییه داوای به‌ڵگه له سۆران بكرێت ، هه‌ر برسی كردنی خه‌ڵك ، كۆت و به‌ند كردنی ئازادی ، كوشتنی رۆژنامه‌نووسان ، بوونی ئه‌و هه‌موو ته‌لارو ڤێللاو مۆڵ و بیره نه‌وت و كۆمپانیایه خۆی به‌ڵگه‌یه ، جا هی سه‌رۆكی حكومه‌ته یان پسمامه‌كه‌ی ، هی قه‌یوانە یان كار یان ستێر گروپ، هه‌زاران هه‌زار به‌ڵگه‌ی حاشا هه‌ڵنه‌گر هه‌یه ، ئێمه له‌و بار‌و دۆخه ده‌رونی و ناجۆره‌دا به هیوای ئه‌وه بووین بكوژانی سه‌رده‌شت بدۆزرێنه‌وه‌و دادگای بكرێن ، چاوه‌ڕێی ره‌وینه‌وه‌ی بارگرژیه‌كانی زینی وه‌رتێ بووین ، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بووین ، سه‌رۆكی حكومه‌ت به بنكه‌و باره‌گاكانی میت و ژاندارم بڵێت بڕۆن ملتان بشكێنن ، چاوه‌ڕێی هێنانه‌وه‌ی پاره دزراوه‌كان بووین ، كه‌چی هه‌یهوو ، هه‌یهوو.
2
كاك مه‌لا به‌ختیا وه‌ك هیومانی و سۆسیال دیموكراتێك وه‌ك به‌رپرسێكی حزبی خاوه‌ن پێگه‌ی ئه‌م وڵاته ده‌بوو به زمانێ تر له ته‌ك سه‌رۆكی حكومه‌تا دوابا ، باسی حوكمڕانی پۆلیسی و مه‌ترسی پیاده‌كردنی كردبا ، ده‌بوو بیگوتایه ئه‌وه ده‌بێت یان نه‌بێ یان هه‌ڵدانه‌وه‌ی هه‌موو لاپه‌ڕه‌كان بێت ، من كاك به‌ختیارم هه‌رگیز ئاوا به لاوازی نه‌بینیوه ، له‌وه‌ش ناخۆشتر كابرایه‌ك هه‌یه ناوی پێشه‌وا هه‌ورامیه‌و به حساب نوێنه‌ری گه‌له ، كه‌چی لای وایه دنیا ئاخر نابێت ئه‌گه‌ر سۆران بڕواته به‌رده‌م دادگا‌و منیش دەڵێم ئاخر نابێت ئەوشتی دیكه‌ش ده‌ڵێت ، براله‌ی نوێنه‌ر ده‌ی فه‌رموو هه‌زاران مه‌له‌ف هه‌یه بیده داواكاری گشتی ، ئه‌رێ خورادنی ئێكسپایه‌ری توركی و ئێرانی ، كۆمپانیای توركی مشه‌خۆر خێر‌و بێریان بۆ باشور ، ئاخۆ ده‌توانێت یه‌ك دۆسیه بجوڵێنێت ، یان مه‌سه‌له‌كه هه‌وڵی كه‌وی كردن و ده‌سته مۆ كردن و بێده‌نگكردنه .
3
تیاح له گۆڕانه‌كه‌ی سه‌رده‌می ته‌پڵه‌كه‌و گۆرانی ئێستا ، ئه‌رێ ئه‌وه كه‌س نیه بڵێ ئه‌و بێده‌نگیه چیه ، ئه‌گه‌ر دادگا‌و دادوه‌رو داواكاری گشتی هه‌یه فه‌رموو هه‌ر سۆران نا هه‌موو ئه‌وانی تریش به‌رنه به‌رده‌م دادگا :
یه‌كه‌م : بكوژانی 1991و 192ی بادینان ، بكوژانی شاپور و قابیل ، بكوژانی ئه‌بوبه‌كر عه‌لی و عوسمانی قاله منه‌وه‌رو هه‌موو رۆژنامه‌نووسه تیرۆركراوه‌كان .
دووه‌م : ئه‌وانه‌ی شه‌ڕی ناوخۆیان هه‌ڵگیرساندو دواتر وتیان شانۆگه‌ریه ، ئه‌وانه‌ی ته‌حریمی رژانی خوێنیان كرد‌و دواتر ڕژانیان .
سێیه‌م : بكه‌رانی ئه‌نفالی كه‌له كین و كوشتنی سورچیه‌كان .
چواره‌م : دزه‌كانی سه‌دی بێخمه‌و شوێنه‌وارو كه‌ل و په‌لی نیشتمان .
پێنجه‌م : ئه‌وانه‌ی هۆكاری 31ی ئاب و 16ی ئۆكتۆبه‌ر بوون .
شه‌شه‌م : ئه‌وانه‌ی نه‌وتیان هه‌ڕاج و تاڵانكردو نیشتمانیان فرۆشت.
حه‌وته‌م : ئه‌وانه‌ی له رێی میدیای زه‌به‌لاحه‌وه تۆوی دوو به‌ره‌كی و ناكۆكی ده‌چێنن
هه‌شته‌م : ئه‌وانه‌ی خواردن و ده‌رمانی خراپ دێننه وڵاته‌وه‌و چاوی هاونیشتمانیان كوێر ده‌كه‌ن
نۆیه‌م : ئه‌وانه‌ی هاونیشتمانی ناچارده‌كه‌ن بڕۆن و ببنه خۆراكی ماسی ده‌ریاو روباره‌كانی دنیا
ده‌یه‌م : ئه‌وانه‌ی سه‌دان پڕۆژه‌ی نیوه چڵ‌یان سه‌قه‌ت و سقوت كرد
یازده : ئه‌وانه‌ی مرۆڤی كوردیان له خاوه‌ن بڕوا‌و ئیراده‌وه كرد به مرۆڤی لاره خوارو بێ بایه‌خ
دوازده : ئه‌وانه‌ی هه‌موو هه‌ڵبژاردنێ به ته‌زویر شه‌ره‌فی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له كه‌دار ئه‌كه‌ن .
ره‌نگه ئه‌م ده‌رزه‌نه به‌س بێت ، دواتر سۆرانیش به‌رن .
بۆ ئه‌وانه‌ش كه بالۆره‌ی خێڵی حه‌مه باس ده‌كه‌ن ، شاخ و داخی ئه‌م وڵاته نه‌ماوه حزبی كوردی لاوێكی كوردی تیانه‌كوشتبێ .
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج