له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
29/10/2019
483 جار خوێنراوەتەوە
مه‌تین و هێمن و دادگا
1
هه‌وڵدانی به‌رده‌وام بۆ كۆت و به‌ند كردنی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری و رێگری له ده‌ستگه‌یشتن به زانیاری هۆیه‌كی سه‌ره‌كیه بۆ گه‌شه‌كردنی دیكتاتۆریه‌ت، ئه‌مه ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن بیكات، یان ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری، یه‌كێك له هۆیه گرنگه‌كانی بوونی دیموكراسیه‌ت له هه‌ر شوێنێك به‌ستراوه به ئازادی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و دادگاكانه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئازا‌و ئازاد بوون كه‌واته مه‌ترسه، به‌ڵام كه ئه‌وان كه‌وتنه ژێر هه‌ژمونی حزبایه‌تی و فشاری ده‌سه‌ڵاتدارانی جێبه‌جێكردنه‌وه ئیدی چاوه‌ڕێی ئه‌وه مه‌كه دنیای سبه‌ی له دنیای ئه‌مڕۆ باشتر بێت، له دۆخی ئاوادا هه‌میشه به‌یانی تاریك تره له ئێستا .
2
روداوه‌كه‌ی هۆقه باز، روداوێكی ئاسایی نه‌بوو، روداوێكی گه‌وره و پڕ پێچ و په‌نا بوو، به دواداچوونی رۆژنامه‌وانی بۆ ئه‌و كاره هه‌ر رۆژنامه‌نووسێك بیكات، ئه‌ركێكی پیرۆزه و رونكردنه‌وه‌ی ئه‌و لێڵاوه‌یه كه هه‌میشه له رووداوه‌كانی كوردستاندا به شاراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه، له كوردستان له 1991و كوشتنی ئازادیخوازانی بادینانه‌وه تا ئێستا سه‌دان دۆسه‌و روداوی گرنگ به شاراوه‌یی ماونه‌ته‌وه‌و نیشتمانه بچوكه‌كه‌ی ئێمه‌یان كردوه‌ته سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا، روداوه‌كانی مه‌رگی فه‌ره‌یدون جوانڕۆی، وه‌دات حوسێن، قایمقامه‌كه‌ی سلێمانی، و سه‌دانی دیكه هی ئه‌وه‌ن رۆژنامه‌نووس ده‌یان ساڵ له‌م "به‌هه‌شتی نوته‌ك"ه دا ئیشیان له سه‌ر بكات، روداوه‌كه‌ی هۆقه بازتا ئێستاش لێڵی و تاریكی زۆری تیایه، بۆیه هه‌ر هه‌وڵێك بۆ بێده‌نگكردن له‌و باره‌یه‌وه یان سزادان وه‌ك بانگكردنی هێمن مامه‌ندو نیاز عه‌بدوڵا له سه‌ر سكاڵای مه‌تین بۆ دیزه به ده‌رخۆنه‌و شاردنه‌وه‌ی زانیاریه له خه‌ڵك .
3
تا ئێستا ئاگادار نیم سه‌ندیكا له‌و باره‌یه‌وه چی ده‌ڵێت، به‌تایبه‌ت پاش بڕیاری دادوه‌ر به راگرتنی هێمن بۆ ماوه‌ی 8 رۆژ، به‌ڵام بڕوای ته‌واوم به‌وه هه‌یه كه ئه‌و دادوه‌ره به‌ڕێزه‌ی به‌و كاره هه‌ستاوه به وردی كه‌ند و له‌نده‌كانی نه‌دیوه، یان بینیبێتیشی خۆی لێ نه‌بان كردووه، مۆبایل رۆڵێكی گه‌وره له گه‌یاندنی زانیاری دا ده‌بینێ ئه‌مڕۆ، زانیاریه‌كه‌شی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وێنه‌و گرته‌یه، راستترینه، هه‌ر ئێستا سه‌یری رۆڵی مۆبایل بكه له خۆپیشاندانه‌كانی عیراق و لوبنان و شه‌ڕه‌كانی رۆژئاوای كوردستاندا كه دڵنیام مۆبایلی دادوه‌ره‌كانیش زۆرێك له‌م راستیانه‌ی تیایه، ئیدی بۆ ده‌بێت رێگری له به‌كارهێنانی ئه‌م ئامێره گرنگه بكرێت له گه‌یاندنی راستی به خه‌ڵك و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌قیقه‌تانه‌ی كه پێویسته هه‌موو بیزانن.
روداوه‌كه‌ی هۆققه باز روداوێكه ده‌كرێت كتێبی له‌سه‌ر بنووسرێت، نه‌ك به نیوه چڵی دابخرێت وه‌ك تیرۆره‌كانی سه‌رده‌شت و كاوه‌و سۆران و هتد .
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج