له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
04/08/2019
1198 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌گه‌ر به‌غدامان ناوێت
1
رای خۆم له سه‌ر به‌غدا ئه‌وه‌یه ئه‌وشاره‌ش وه‌ك
شاره‌كانی دیكه ، وه‌ك تاران وئه‌نقه‌ره‌و دیمه‌شق رۆڵی گرنگی هه‌بووه له چه‌وسانه‌وه‌ی گه‌لی كوردا ، بڕیاره‌كانی سه‌دام
و به‌عس له‌وێوه ده‌رچوونه، لێ ئه‌و هه‌موو دژایه‌تی كردنه پڕ رق و قینه چی لێ
سه‌وز ده‌بێت، باشه ئه‌گه‌ر به‌غدامان ناوێت، بۆ داوای پاره‌ی لێده‌كه‌ین، بۆ سورین
له سه‌ر قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی قوربانیه‌كانمان، بۆ داوای جێبه‌جێ كردنی ماده‌ی 140ی
لێده‌كه‌ین، بۆ داوای وه‌زیرو نوێنه‌رو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و پۆستی جیا جیای لێده‌كه‌ین،
ئه‌گه‌ر به غدامان ناوێت بۆ په‌یتا په‌یتا وه‌فد ده‌نێرینه خزمه‌تیان.
یان ده‌بێت واز له‌و زمانه زبره سۆز وروژێنه
بێنین ، یان ده‌بێت له‌به‌ری نه‌پاڕێینه‌وه.
2
له ناو كورد‌و عه‌ره‌ب و تورك و فارس‌دا نه‌ته‌وه‌گه‌ری
كوێرانه‌و ناسیونالیستی ئه‌وی تر نه‌بین زۆره، ئه‌فسه‌رێك كه له ڕووی ئاوه‌زه‌وه
گه‌مژه‌و له ڕووی توله‌رانسه‌وه هیچ نه‌زان، كاتێك ده‌یه‌وێت ئاڵای كوردستان نه‌بینێت
، ئه‌مه مانای وانیه، هه‌زاران عه‌ره‌بی تر وابن، بۆ كابراناسیونالیسته‌كه‌ی ترابزۆنیش
هه‌روایه ، له عه‌ره‌بدا زۆرن ئه‌وانه‌ی هه‌ست ده‌كه‌ن كورد سته‌می لێكراوه‌و زۆریش
هه‌ن كه داكۆكیان له كورد كردووه، له توركیشا هه‌ر وه‌سا كه‌نعان مه‌كیه‌و ئیسماعیل
بێشكچی و هادی عه‌له‌وی و زۆری تر، من جارێكیان وتم عه‌ره‌ب جگه له سته‌م چیان ده‌رهه‌ق
كورد كردووه ، دكتۆر عه‌زه‌دین مسته‌فا ڕه‌سوڵ وتی هه‌زار ناوت بۆ ریز ده‌كه‌م له‌وانه‌ی
شه‌ڕی داكۆكیان له كورد كردووه، ئه‌مه ساڵی 1989بوو ، هێشتا من پیاوی وه‌ك موفید
جه‌زائیری و شیوعیه كورد دۆسته‌كانم ناناسی، چۆن عه‌ره‌ب و تورك و فارس ناسیونالیتی
ئه‌وی تر نه‌بینیان هه‌یه، ئێمه‌ش خه‌ڵكمان هه‌یه ده‌ڵێت :" نه‌عه‌ره‌ب ئینسانه
– نه‌حوشتر حه‌یوانه" به‌مه بڵێین چی ؟.
3
ئێمه هه‌قی زۆرمان لای به‌غدایه، بۆ ئه‌وه‌ش ناكرێت
پیاو پارله‌مانتار بێت و كۆڵێك پاره وه‌ربگرێت و دژیش بێت، ئاخر پارله‌مانتار كه
پاره‌ی خه‌یاڵی وه‌رده‌گرێت و له‌و لاشه‌وه شه‌ڕبۆ بڕینی قوتی خه‌ڵك ده‌كات، ئه‌وه
جگه له بێئاوه‌زی هیچی تر نیه.
ئه‌گه‌ر به‌غدات گه‌ره‌ك نیه فه‌رموو رێگایه‌كی
ترمان نیشانبده !!!!.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج