له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
03/09/2019
681 جار خوێنراوەتەوە
پشتكردنه كه‌ركوك
1
هه‌وڵێك هه‌یه بۆ هێنانه‌وه‌ی
داعش، هه‌وڵه‌كه به‌وجۆره‌یه جارێكی تر له سنوری قه‌زای حه‌ویجه‌و كه‌ركوك سه‌رهه‌ڵبداته‌وه،
ئه‌مه‌ریكیه‌كان زۆر باش ئاگاداری ئه‌و ورده كاریه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره داعش له‌و
ناوچانه سه‌رهه‌ڵبداته‌وه، ئامانجه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی كورده، داعش له كورد توڕه و
په‌ستن، بۆیه به دوو تۆڵه‌وه‌ن. نابێت ئه‌وه‌مان بیر بچێت كه‌پێش دروستبوونی داعش
عه‌ره‌بی حه‌ویجه 1200 خێزانی كوردی ناوچه‌ی حه‌ویجه‌یان ده‌ربه‌ده‌ر كرد، هه‌مان
ئه‌و كاره‌ی دواتر داعش به‌رانبه‌ر كورد كردی له ده‌شتی نه‌ینه‌واو ناوچه‌كانی تر .
له‌نێوان داعش و عه‌ره‌بی
حه‌ویجه‌دا دژی كورد په‌یوه‌ندیه‌كی باش هه‌یه بێ رێكه‌وتن و گفت و گۆ .
2
بریتش پترۆلیۆم "
بی پی " دوای ده‌یان ساڵ ئێستا تاكه كۆمپانیای بیانی " به‌ریتانی
" نه‌وته له سه‌نوری كه‌ركوك، ده‌ركردنی كورد له 2017 هه‌لێكی باش بوو بۆ ئه‌وه‌ی
رێكه‌وتنیان له گه‌ڵدا بكرێته‌وه‌و بهێنرێنه‌وه كه‌ركوك، مافیاكانی نه‌وتی كه‌ركوك
به‌ر له 16ی ئۆكتۆبه‌ر هێنده‌ی نه‌مابوو له‌سه‌ر نه‌وت تێكبه‌ربن، بۆ خۆڵكردنه چاوی
خه‌ڵك ئێستا باسی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌كرێت و باسی ئه‌و هه‌موو ناشرینیه‌ی پێشتر
ناكرێتكه هۆكارێكی گرنگی ده‌رپه‌ڕاندنی كورد بوون له كه‌ركوك .
خیانه‌تی گه‌وره به جێهێشتن
و پشتكردنه خه‌ڵكی كه‌ركوكه ، راكردنه له هه‌ڵبژاردن و بایكۆت و دۆڕانه ، وه‌ك چۆن پێشتریش بایكۆت
" داكێڵ " كوردی به دۆڕانداوه له زۆر شوێن و جێی تر .
3
ته‌عریب "عه‌ره‌باندن
" به چڕی به ڕێوه ده‌چێت، ئه‌ندامه ناڕازی و تۆراوه‌كانی لیستی برایه‌تیش
له‌و دوره‌وه ته‌ماشا ده‌كه‌ن، پێشتریش ئه‌وه‌م نووسیوه كه راكان لاسایی به‌عس ده‌كاته‌وه
له عه‌ره‌باندندا، به‌ڵام كه‌س نیه پێی بڵێت "ستۆپ " ئه‌گه‌ر 16ی ئۆكتۆبه‌ر
خیانه‌تی یه‌كه‌م بێت له كه‌ركوك وه‌ك واده‌ڵێن، خیانه‌تی دووه‌م و تا هه‌زاره‌م ئه‌وه‌یه
كه شاره‌كه گورگان خوارد بده‌ی ، بته‌وێ هه‌ڵبژاردنی تیانه‌كرێت ، كه بڕوام وایه
ئه‌سته‌مه سه‌ركه‌وتووبیت له‌وه‌دا، پشت بكه‌یته ماده‌ی 140، له شاره‌كه‌ی خۆت شه‌ڕ
له سه‌ر شوناس و ناسنامه نه‌كه‌یت .
له راستیدا ساڵی 2020
ساڵی دۆڕاندنی هه‌قیقی كه‌ركوكه گه‌ر له ئێستاوه خه‌می نه‌خورێت .
4
كورد خۆی كه‌ركوك و ناوچه
دابڕێنراوه‌كانی دۆڕاندووه، هۆكاره‌كانیش زۆرن ،كێشه‌ی كورد ئه‌وه‌یه تائێستا حزبیانه
مامه‌ڵه له گه‌ڵ ئه‌و ناوچانه ده‌كات و به چاوی حزب خوێندنه‌وه‌یانبۆ ده‌كات، كێشه‌ی
ئه‌و ناوچانه‌ش ئه‌وه‌یه تا ئێستا چاویان له ده‌ست ئه‌و حزبانه‌یه فریایان بكه‌ون
كه ده‌یانجار كڵاویان كردونه‌ته سه‌ر .
كێشه‌ی سیاسی و رۆشنبیر‌و
خه‌ڵكانی دیاری كه‌ركوك ئه‌وه‌یه" كورده‌كه " هێشتا بڕوایان وایه چاره‌سه‌ری
كێشه‌ی ئه‌وان لای ئه‌وانه‌یه كه هه‌میشه له شكست و كه‌وتنا پشتیان تێده‌كه‌ن .
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج