له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
16/03/2020
576 جار خوێنراوەتەوە
حكومه‌ت چی بكات
ئه‌م په‌یامه بۆ سه‌رۆكی حكومه‌ته، نامه‌یه یان
نا ئه‌وه‌یان بابه‌تێكی تره، 48 سه‌عاته‌كه
ته‌واو بوو 72 سه‌عاتی تر ده‌ستی پێكرد، خه‌ڵكی كوردستان تا ئێستا به رێكی پابه‌ندی
رێنماییه‌كانن، راسته كه‌م و كورتی هه‌یه، به‌ڵام وه‌ڵام به داواكانی وه‌زاره‌تی
ته‌ندروستی و حكومه‌ت له ئاستێكی به‌رزایه، ئه‌وه‌ش مایه‌ی ستایشه، به‌ڵام خه‌ڵك
له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ژیان و نان و ته‌ناهی ده‌وێت، ئه‌ركی حكومه‌ته ئه‌مانه هه‌موو
دابین بكات، ده‌بێت رێوشوێنی گه‌یاندنی موچه به خه‌ڵك بدۆزرێته‌وه، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
هه‌زاران هه‌ن به كرێكاری و عه‌ره‌بانه و میوه‌فرۆشی و كاری تر ده‌ژین و ناتوانن
تا سه‌ر بێ ئیش بن، پێویسته بیر له‌وانیش بكرێته‌وه.
نزیكه‌ی سی ساڵه خه‌ڵكێك له سه‌ر خاك و خۆڵی
ئه‌م نیشتمانه و گیرفانی هاووڵاتیه‌كانی ده‌بنه خاوه‌ن سه‌رمایه‌و ده‌وڵه‌مه‌ند
ده‌بن، كاتی ئه‌وه‌یه تاقیبكرێنه‌وه، من
پێشتریش ووتومه هه‌قه حكومه‌ت هه‌موو ملیاردێرو ملیۆنێره‌كانی دۆلار بێنێته پای
ئه‌وه‌ی كه به گوێره‌ی سامانه‌كه‌یان به‌شێك پاره بخه‌نه به‌رده‌ست حكومه‌ت و هاوكاربن
له تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دۆخه‌دا، بۆ ئه‌مه‌ش پێویستیان به سوپاس و ستایش نیه، ئه‌وه
ئه‌ركه، به باوه‌ڕی من ده‌بێت سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی و سه‌رۆكی هه‌رێم له
خۆیانه‌وه ده‌ست پێبكه‌ن، تا ده‌گاته ده‌ورو به‌رو نزیكه‌كانیان، باشه گریمان
دوای هه‌فتاو دوو سه‌عاته‌كه ناچای ئه‌وه بووین بكرێته هه‌فته‌یه‌ك، یان گریمان
ئه‌م بار‌و دۆخه سێ مانگی تری خایاند، خۆ ده‌بێت حكومه‌ت پلانی هه‌بێت، پلان بۆ
ئه‌وه‌ی دۆخی گشتی نه‌شێوێت، بۆ ئه‌وه‌ی موچه بگاته خه‌ڵك، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رمایه‌دارو
خاوه‌ن سامانه‌كان كه‌ل و په‌ل گران نه‌كه‌ن.
بڕوام وایه له‌م دۆخه هه‌ستیاره‌دا ناكرێت كه‌س
بیر له‌وه بكاته‌وه ئه‌وی تر فریوو بدات، پێویسته حكومه‌ت بۆ ئه‌مه پلانی خۆی
هه‌بێت، ئه‌و شه‌ڕه ده‌نوك و په‌لامار دانی یه‌كتره‌ی پارله‌مانتاران له‌م دۆخه‌دا
به ده‌ردی كه‌س ناخوات، كاتی په‌لامارو یه‌كتر شكاندن و ئه‌و قسانه نیه، كاتی بیر
كردنه‌وه‌و چاره‌سه‌ری ئه‌و گیر‌و گرفتانه‌یه دێنه پێش.
من به‌لامه‌وه سه‌یره له‌م بار‌و دۆخه هه‌ستیاره‌دا
هه‌ر جار ناجارێ له بری دڵنه‌واویی و رێنمای نه‌رم و وره‌و تین دان به خه‌ڵك هه‌ندێك
به گرته‌ی ڤیدیۆی وپه‌یامی هه‌تره‌ش به‌ر له رێگه‌ی جیاجیاوه خه‌ڵك ده‌ترسێنن،
ئایه حكومه‌ت و به تایبه‌ت وه‌زاره‌تی ناو خۆ ئه‌ركی ئه‌وه نیه نه‌هێڵێت كه‌س
باری ده‌روونی گشتی بشێوێنێ ، بۆ ئه‌مه ده‌كرێت چی بكرێت، باشه له‌وه‌ش بگه‌ڕێین
ئایه چوونه ماڵه‌وه و دابڕان و چله كێشی
و تا دوای تاچه‌ند له ڤایرۆسه‌كه ده‌مانپارێزێت، ئه‌و كاته‌ی كه جۆرێك له قه‌ده‌غه‌ی
هات و چۆو بازاڕ هه‌یه به‌م جۆره‌ی ئێستا، ئاخۆ تیمه‌كان به دوای توشبووه‌نادیاره‌كاندا
ده‌گه‌ڕێن، یان هه‌ر له ماڵه‌وه بین و هیچیش ناكرێت.
ئه‌مڕۆ مناڵه 10 ساڵانه‌كه‌م لێی پرسیم باوه
تاكه‌ی ئێمه له ماڵه‌وه ده‌بین، راستی من هیچ وه‌ڵامێكم بۆ ئه‌و پێنه‌بوو،
نازانم تاكه‌ی، ئه‌و كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر دنیای هێنابووه یه‌ك تا جلی
كوردی بۆ بكرێت ئێستا نازانێت له ماڵه‌وه چیبكات، دڵنیام ئه‌م دۆخه له ماڵ و
خانه‌واده‌كانی دیكه‌شدا هه‌ر وایه، من قسه‌م له سه‌ر ئه‌وه‌یه حكومه‌ت جگه له
كاره‌نتینه‌و له ماڵه‌وه توند كردن و چله كێشی پێویسته بیر له رێگه‌ی تریش
بكاته‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج