له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
04/12/2019
661 جار خوێنراوەتەوە
پشتت دانه قوربان
ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان له كورسی و واره‌كه گیرده‌بێت، هه‌موو ئه‌و درۆیانه‌یان بیر
ده‌چێته‌وه كه كاتی خۆی بۆ گه‌یشتن به‌و شوێنه كردوویانه، كێشه‌كه ئه‌مه‌نیه،
كێشه‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌وانه‌ش بیریان ده‌چێته‌وه كه ئه‌وانیان گه‌یانده ئه‌وێ،
ئه‌وان هه‌ر به‌وه ناوه‌ستن، ئیتر ئه‌ویان لێ ده‌بێته گه‌وره و قوربان و له‌به‌ری
سه‌ماده‌كه‌ن، ئه‌و كه به‌سه‌ر پشتی ئه‌واندا سه‌ركه‌وت، دواتر ئاماده‌یه كه
چووه ده‌سه‌ڵاته‌وه هه‌مووئه‌وانه پڕ شه‌ق كات كه پشتیان بۆ دانا، كه‌سیش نیه
به‌و بڵێ " پشتت دانه قوربان " مه‌گه‌ر یه‌كێ له خۆی سه‌روتر، یان
ئه‌و حۆری و غیلمانانه‌ی له گه‌یشتنی به‌و شوێنه‌دا بۆی رژاون.
من تا بچوكترین تروسكه هه‌بێت، تا یه‌ك
"نا" هه‌بێت له سه‌ر گۆی زه‌وی نا‌ئومێد نیم، گه‌رچی وه‌رزی نائومێدی و
برسی كردن و چه‌وسانه‌وی هه‌موو ئه‌وانه‌ش بێت، كه "نا" ده‌كه‌ن
پێشموایه ئه‌زمون به‌شی زۆری عیبره‌ت و په‌نده، ناكرێت هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌سه‌ر
پشتی خه‌ڵكا سه‌ركه‌وتن ئه‌وه‌یان نه‌بینیبێت، كه چۆن زۆری پێش ئه‌وان بۆ نێو
زبڵدانی مێژوو غلۆر بوونه‌وه، نه كه‌یف و سه‌فاو خۆ بادان و دۆلارژماردنی زیندوێتی
تا سه‌ره، نه‌تاج و قوبه‌و مه‌زاری هه‌زار ره‌نگی مردوێتی، ره‌شه‌بای توڕه‌یی كه
هه‌ڵیكرد مردوو زندوو راده‌ماڵێت.
چه‌ند ناشرینیه به‌سه‌ر پشتی خه‌ڵكدا سه‌ربكه‌ویت
و دواتر خه‌ڵك وه‌ك گه‌مژه و مێگه‌ل و گاڕان سه‌یر بكه‌یت، راستیه‌كه ئه‌وه‌یه
ئه‌گه‌ر پێشتوابێت خه‌ڵك وایه نابێت ئه‌وه‌ت بیربچێت خه‌ڵك بریتین له تاكه‌كان،
له خۆت، برات، باوك و دایك و كوڕ و كچ و خزمه‌كانت، هه‌ر قسه‌یه‌ك به خه‌ڵك قسه
كردنه به خۆت، به‌سه‌ر پشتی خه‌ڵكا سه‌ركه‌وه، لێ ئه‌وه‌نده پێستی رووت قایم
نه‌بێت، له سه‌وتۆشه‌وه هه‌ن پشت به تۆ دابنه‌ن، ئه‌گه‌ر هه‌ندێ پشت دانان بۆ
ئه‌وه بێت سبه‌ینێ له ئه‌مڕۆ باشتر بێت و وا ده‌رنه‌چێت و خه‌یاڵه‌كه زڕبێت
بیرت نه‌چێت ره‌نگه پشت دانانی تۆ بۆ شتی دیكه بێت.
به‌و خه‌ڵكانه پێمه‌كه‌نه كه ئومێدیان
له سه‌ر درۆكانی تۆ هه‌ڵچنی بوو، ئه‌وان له كوێ بزانن لای تۆ شه‌ره‌ف مه‌رج نیه
له هه‌موو قۆناغه‌كانی ژیاندا هه‌بن، ئه‌وان له‌كوێ بزانن كه قونت له كورسیه‌كه
گیربوو ئیتر ناتوانی هه‌ستیته‌وه و به‌وه‌ش داناساكێی په‌لاماری هاوڕێ و هاوخه‌مه‌كانت
ده‌ده‌ی، ئه‌وان له كوێ بزانن خه‌ونی ئازادی و دادگه‌ری لای تۆ فشه‌یه‌كی گه‌وره‌بوو،
كه له‌به‌رده‌م سه‌روی خۆتا ده‌چه‌میته‌وه، بیرت نه‌چێت هه‌ندێ پشت چه‌مانه‌وه
شه‌ره‌ف و كه‌رامه‌ته، ده‌توانی ئه‌و جۆره چه‌مانه‌وه‌یه له عه‌لوه و ناو
بازاڕی دانه‌وێڵه فرۆشان ببینی، نه‌ك له كۆشك و ته‌لاره چراخانه‌كاندا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج