له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
24/08/2020
574 جار خوێنراوەتەوە
كازمی هه‌ڵمه‌نه، به‌ڵام
دوای سه‌ردانه كه‌ی بۆ ئه‌مه‌ریكا مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له به‌غداوه
كه‌وته رێ بۆ به‌سره، ئه‌و شاره‌ی چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر چه‌ند چالاكێكی مه‌ده‌نی
تیا كرایه ئامانج نمونه‌ی ریهام یه‌عقوب و فه‌لاح حه‌سناوی و ده‌سگیرانه‌كه‌ی،
كوشتنی چالاكانی به‌سره ئیشی بكه‌ری دیاره نه‌ك بكه‌ری نادیار، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
ئه‌مه ده‌رفه‌تێك ده‌دا به كازمی بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ق و حسابی خۆی له ته‌ك ئه‌و
شاره و به‌شێكی زۆری شاره‌كانی باشوری عیراقدا بكات، كه ئێران وه‌ك جێنفوزی خۆی
مامه‌ڵه‌یان له گه‌ڵ ده‌كات.
رێكخستنه‌وه‌ی گومرگه‌كان و به‌رزبونه‌وه‌ی
داهاتی گومرگه‌كان و هه‌وڵی رێكخستنه‌وه‌ی سوپا و بڕیاری هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت و
زۆری هه‌نگاوی دیكه به ئێمه ده‌ڵێن مسته‌فا كازمی حوكمرانی كردنه‌كه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی
كاتی نیه، ئه‌گه‌ر چی له‌مپه‌ر و رێگری زۆری له‌به‌رده‌مدایه، ئه‌گه‌ر مسته‌فا
كازمی هه‌نگاوه‌كانی له به‌سره سه‌ر بگرن و خۆیشی به سه‌ركه‌وتنی هه‌نگاوه‌كانی
هه‌وای تێنه‌چێت و بای نه‌بێت، ئه‌وه ده‌توانێ له‌وێوه مژده‌ی عیراقێكی تر به
خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی بدات.
كێشه گه‌وره‌كانی ئێستای عێراق جگه له قه‌یرانی
دارایی، كێشه‌ی خزمه‌تگوزاری و كاره‌با و چاره‌سه‌ری گروپه میلیشیاكان و گێڕانه‌وه‌ی
شكۆیه بۆ عیراق، كازمیش كار بۆ ئه‌مانه ده‌كات، چه‌ند ده‌توانێ سه‌ركه‌وتوبێت
ئه‌وه‌یان ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌و وه‌ڵامانه‌ی ده‌ستی ده‌كه‌وێت، دو‌ریش نیه له‌م
كاره‌دا كازمی ڕووبه‌ڕووی هه‌وڵی تیرۆروپه‌لاماردان ببێته‌وه، كه ئه‌مه له دوو
روانگه‌وه مه‌ترسیه‌كان زیاد ده‌كه‌ن، یه‌كه‌م گیر‌و گرفت و ئاژاوه ده‌خه‌نه
وڵاته‌وه، دوه‌م كازمی به‌ره‌و كاردانه‌وه و په‌رچه كرداری زه‌بر و زه‌نگانه
ده‌به‌ن.
هه‌رچه‌ند تره‌پ بۆ خۆی ماوه‌یه‌كی زۆری له
به‌رده‌مدا نه‌ماوه، به‌ڵام پێشوازیه‌كه‌ی له كازمی و پشتگیری ته‌واوی له‌و بۆ
كازمی هه‌ل و ده‌رفه‌ته و بۆ تره‌مپیش هه‌ل و ده‌رفه‌ته بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ و
راكێشانی سه‌رنجی خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا، گه‌رچی تره‌مپ له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی
پێشویدا پشتی كردبوه ده‌ره‌وه و رووی كردبوه ناوخۆ، بیرمان نه‌چێت نه‌یاره‌كه‌ی
تره‌مپ، جۆبایدنی دیموكراته‌كان كه‌سێكی به هێزه و ئه‌ویش سه‌باره‌ت عیراق و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی
قسه‌ی خۆی هه‌یه.
ئه‌و ماوه‌یه‌ی له به‌رده‌م كازمیدایه بۆ
ئه‌وه‌ی عێراقێكی جیاوازتر نیشانبدات ماوه‌یه‌كی كه‌م نیه، ئه‌وه‌ش ده‌بێته گه‌واهیه‌كی
گرنگ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكی له ناوچه‌كه و به تایبه‌ت عێراق شێوه‌یه‌ك
له رێزی بۆ بگه‌ڕێته‌وه، هه‌م كازمیش بتوانێ دۆخێكی باشتر بۆ عێراقیه‌كان بڕه‌خسێنێ،
دیاره ئێستا كازمی له‌گه‌ڵ دوو سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی تردا له په‌یوه‌ندیه‌كی باش و
به هێزدان، ئه‌وه‌ش هۆیه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ باشتر هه‌نگاو بنێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج