له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
05/09/2019
654 جار خوێنراوەتەوە
حكومه‌تی گوندی و كه‌لاوه
له‌م رۆژانه‌دا كتێبی یه‌كه‌می "حكومه‌تی گوند "ی تالیب حه‌سه‌نم ده‌خوێنده‌وه،
كه ده‌ڵێم كتێبی یه‌كه‌م ئه‌وه خۆی باسی كتێبی دووه‌میش ده‌كات كه به هیوام
ئێستا ده‌رچووبێت، له‌وكتێبه‌دا كه له 2002 تا 2014 شه‌ش جار چاپ و بڵاو كراوه‌ته‌وه،
قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات چۆن ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌وێته ده‌ست گوندیه‌كانی تكریت و
هۆزی بێجات و ریشه‌و رایه‌ڵه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی عیراق به‌ره‌و وێرانی و دواكه‌وتن
ده‌به‌ن، من لێره‌دا كتێبه‌كه شرۆڤه ناكه‌م و نامه‌وێت ببمه گێڕه‌ره‌وه‌ی
ناوه‌ڕۆكی ئه‌وكتێبه، به‌ڵام به پێویستی ده‌زانم له به‌ر رۆشنای ئه‌و كتێبه
بپرسم ئه‌ی ئێستا كێ ده‌سه‌ڵاتی عیراقی به ده‌سته‌وه‌یه و عیراق له دوای 2003 وه
له سایه‌ی ئه‌م ملهوڕه تائیفی ومه‌زهه‌بی و قه‌به‌لیانه‌دا چی به‌سه‌ر هاتووه.
له 2003 وه تا نوسینی ئه‌م وتاره
سه‌دان ملیار دۆلاری خه‌ڵكی عیراق حه‌په‌لوش كراوه، عێراق له ده‌وڵه‌ته‌وه
كراوه به كانتۆنی مه‌زهه‌بی، هیچ سیمایه‌كی ژیار‌و شارستانیه‌ت به شاره گه‌وره‌كانی
عیراقه‌وه نه‌ماوه، له‌راستیدا به‌شێك له‌و كێماسیانه به تایبه‌ت له بواری نه‌مانی
ملیاره‌ها دۆلار دا هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی نه‌توانراوه
هه‌رێمی كوردستان یه‌كبخرێت به‌و مانایه‌ی جیاوازی له زۆر بواردا له بواری
حوكمڕانیدا نه‌بێت، هه‌روه‌ها پێشمه‌رگه‌ش نه‌كراوه‌ته سوپایه‌كی نیشتمانی ناحزبی
وه‌ك ئه‌وه‌ی خه‌ونی پێوه ده‌بینین، وه‌ك چۆن له عێراقیش میلیشیای شیعه‌وسونه‌و
توركمان و هی دیكه هه‌ن.
ئه‌وه‌ی ئێستا له عێراق ده‌گوزه‌رێت
بریتیه له حكومه‌تی بنه‌ماڵه و مه‌زهه‌ب و حزبی مه‌زهه‌بی و حزبی قه‌ومی، شتێك
نیه به ناوی حوكمڕانی مه‌ده‌نی و زۆربه‌ی پۆسته‌كانبه پاره و ماستاو و شتی تر
به ده‌ست ده‌هێنرێن، ئه‌م پرسی كڕینی پۆست و كورسیه تا كه‌ركوكیش هاتوه و ته‌نانه‌ت
له نێوان كورد خۆیدا له سه‌ر كورسی فه‌رمانگه‌یه‌ك كێبڕكێی ئه‌وه‌كراوه كامیان
پاره‌ی زیاتر ده‌ده‌ن.
له نێو ئه‌م دۆخه تاریك و ناشرینه‌دا
هیچ ئومێدێك نیه بۆ ئه‌وه‌ی سبه‌ینێ له ئێستا باشتر بێت، ئه‌گه‌ر خراپترنه‌بێت،
ئه‌گه‌رعۆجه‌ییه‌كان به كاره ناجۆر و خراپه‌كانیان عێراقیان گه‌ڕانده‌وه بۆ سه‌د
ساڵ دواتر، ئه‌وا مه‌زهه‌بی و قه‌به‌لیه‌كان هه‌ر به‌وه نه‌وه‌ستان و له‌و دۆخه‌دا
عیراقیان وه‌ك ناشرینترین شێوازی حوكمڕانی هێشته‌وه، ئه‌وه بۆیه من بڕوام وایه
ئه‌گه‌ر تالب حه‌سه‌ن هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر ئه‌م دۆخه بكات خه‌م بۆ كفندز ده‌خوات،
هه‌رچه‌نده ئه‌م پرۆسه‌ی وێرانیه به‌شی سه‌ره‌كی به‌رهه‌می عه‌قڵیه‌تی به‌عسه
كه هێشتا له ناوماندا هات وچۆ ده‌كات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج