له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
31/07/2019
1120 جار خوێنراوەتەوە
چاكسازی به چی و چۆن ده‌كرێت
پێموایه ساڵی 2013 بوو بارزانی ئه‌وكات سه‌رۆكی هه‌رێم بوو به‌رنامه‌یه‌كی چاكسازی راگه‌یاند، تا ئه‌و رۆژه‌ی ده‌ستی له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم پێهه‌ڵگیرا، یه‌ك خاڵی به‌رنامه‌كه‌ی جێبه‌جێنه‌كرا، ئه‌مه ئه‌و گرفته‌یه كه پارتی و یه‌كێتی وه‌ك دوو حزبی خاوه‌ن سوپاوپاره ناتوانن به سه‌ریدا زاڵ بن ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رجۆره چاكسازیه‌ك كێشه‌ی گه‌وره بۆ نێو خۆیان دروست ده‌كات، بارزانی نه‌یتوانی یه‌ك هه‌نگاو بۆ چاكسازی بنێت چونكه گه‌نده‌ڵی به‌ڕاده‌یه‌ك له نێو حزبه‌كه‌ی خۆی و حكومه‌تا زیادی كردبوو، ده‌بوو یه‌ك یه‌ك خشته‌كانی حزب و حكومه‌ت تا ڕاده‌ی روخان له‌به‌ر یه‌ك ده‌ربكات.
ئێستا دوای 6 ساڵ له‌و دیرۆكه كاتێك مه‌سرور بارزانی كوڕی سه‌رۆكی هه‌رێمی پێشوو ، دێت بانگه‌شه‌ی چاكسازی ده‌كات تووشی هه‌مان له‌مپه‌رو گرفت ده‌بێته‌وه ، ئاخر یه‌كه‌مین هه‌نگاوی چاكسازی ئه‌وه‌یه سزادان و لێپرسینه‌وه‌و بردنه به‌رده‌م دادگا هه‌بێت ، ئاخۆ كه‌س ده‌توانێت ئه‌وه بكات. سه‌ره‌تایی ترین هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی بریتین له:
یه‌كه‌م: رێكخستنی هێزی پێشمه‌رگه‌ودروستكردنی سوپای كوردستان بێده‌ستوه‌ردانی حزبی و گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و چه‌ك و چۆڵه زۆره داگیركراوه‌ی حكومه‌ت كه حزب ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه، ئاخۆ ئه‌مه ده‌كرێت، یان سه‌رۆكی حكومه‌ت توانی ئه‌وه‌ی هه‌یه به شێوازێكی تر ئه‌مه بكات، بێ ئه‌وه‌ی به‌ربه‌ست و له‌مپه‌ری توش بێت، چۆن ده‌توانێت به‌سه‌ر له‌مپه‌ره‌كاندا زاڵ بێت، ئاخۆ سه‌رۆكی حكومه‌ت توانای لێپرسینه‌وه‌و سزادانی ئامر لیوایه‌كی هه‌یه ؟
دووه‌م: رێگری كردن له ته‌خشان و په‌خشانكردنی زه‌وی و خاكی كوردستان و گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو زه‌ویه به فێڵ و ساخته تاپۆكراوه‌ی كوردستان‌و سزادانی ئه‌و هه‌موو ده‌ستدرێژیكاره دزو گه‌نده‌ڵه كه ئیدی له‌په‌نای حزبه‌وه كوردستانیان كردووه به هه‌زاران پارچه‌و كێڵگه‌وپاوانی ناجۆره‌وه.
سێیه‌م: لێكجیاكردنه‌وه‌ی حزب و بازاڕ‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی مۆنۆپۆڵكردنی بازاڕ، له لایه‌ن حزبه‌وه ئاخۆ سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌توانێت سنوربۆ كۆمپانیا قۆرخكاره‌كانی حزب دابنێت ، ده‌توانێ دوو كۆمپانیای دزو گه‌نده‌ڵ بداته دادگاوسه‌روه‌ت و سامانه ساخته‌كه‌ی بگێڕێته‌وه بۆ میلله‌ت.
چواره‌م: سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌توانێت ئه‌و هه‌موو نه‌سریه‌و پاداشت و به‌خشینه‌ی وه‌زیرو پارله‌مانتارو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیه رابگرێت و وه‌زیر فێر بكات كه ئه‌و فه‌رمانبه‌رێكه‌و هیچی تر ، یان موحاسه‌سه‌ی حزبی وحكومه‌تی حزبه‌كان به‌م جۆره‌ی كوردستان ئه‌و هه‌نگاوه‌ش كۆت و به‌ند ده‌كات.
پێنجه‌م: سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌توانێت سیستمی بانكی له كوردستانبگه‌یه‌نێته‌ئاستی لانی كه‌می ئه‌وه‌ی له‌ئێرانو توركیا هه‌یه‌و بانكه‌كانی حزب وكه‌سه‌كان به‌و جۆره‌ی ئێستا هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
شه‌شه‌م: ئایه ئه‌و ده‌توانێت به دابه‌زینه ناوخه‌ڵك حكومه‌تی حزبه‌كان بكاته حكومه‌تی خه‌ڵك ؟
حه‌وته‌م: ده‌توانێت لانی كه‌م رێژه‌ی گه‌نده‌ڵی و رۆتین به به ژماره و داتا كه‌م بكاته‌وه بۆ نمونه ساڵی یه‌كه‌م له 10% كه‌مبكاته‌وه و ساڵانی تر به‌و جۆره.
ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌مچوار ساڵه 40% ی ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌یڵێین جێبه‌جێ بكات ، كه‌واته ئێمه ده‌بێت به ئومێده‌وه‌سه‌یری هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌ت بكه‌ین.
ئه‌وه‌شمان بیر نه‌چێت سه‌رۆكی حكومه‌ت له هه‌ر هه‌نگاوێكدا كه ده‌ینێت ده‌بێت له گه‌ڵ پسمامه‌كه‌یدا به‌ریه‌ككه‌وتن رووبدات، ده‌ی هه‌ر ئه‌وه‌ش به‌سه بۆ ئومێد نه‌بون به هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج