له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
10/12/2019
1123 جار خوێنراوەتەوە
ده‌ردی بێ ده‌رمانی كاره‌با
بیرمه پله‌دارێكی گه‌وره‌ی ئه‌م وڵاته وتی ئه‌گه‌ر تا كۆتای ساڵ كێشه‌ی كاره‌با چاره‌سه‌ر نه‌بوو ئه‌وه هه‌موومان هه‌قه ده‌ست له كاربكێشینه‌وه، جا قسه‌كه ئاوا بوو یان به جۆرێ تر، ئه‌رێ گه‌لۆ مه‌به‌ستی كۆتای ساڵی چه‌ند بوو وه‌ك بیرم بێت ئه‌وه قسه‌ی 2012 بوو ئێمه له كۆتای 2019 داین.
جا ئه‌وه وه‌زیرێكیش هه‌بوو هی وێرانكردنی سامانه سروشتیه‌كان له كابرای رۆژنامه‌نووس توڕه بوو گوتی كه‌مێك ویژدان ئه‌و كاره‌با 24 سه‌عاتیه نابینی، لام وایه ئه‌و وه‌زیره مه‌به‌ستی كاره‌بای 24 سه‌عاتی له‌نده‌ن، یان هی كۆشك و ته‌لاره‌كانی خۆیانی گوت نه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ندێك جار له سێ رۆژا بیست و چوار سه‌عات هه‌یه بۆ خه‌ڵك.
ئه‌وه‌نده‌ی زانیاریم هه‌بێت ده‌بوو له‌و شوێنانه‌ی له وێستگه‌ی كاره‌باوه نزیكن كاره‌با 24 سه‌عات هه‌بوایه بۆ نمونه چه‌مچه‌ماڵ، به‌ڵام ئه‌وه‌ش نه‌وتراوه له چه‌ند رۆژا 24 سه‌عات بۆیه هه‌قه حكومه‌ت و پارله‌مان له سه‌ر ئه‌وه رونكردنه‌وه بده‌ن، داخوا له سێ رۆژدایه یان زیاتر، با ئه‌وه‌م بیر بێت كاره‌با بۆ خۆیان و مه‌زار و گۆڕ و باخ و ڤێللاكانی خۆیان 24 سه‌عاته، من بڕواناكه‌م نێچیرڤان بارزانی زۆر له مێژه كاره‌با بڕینی نه‌بینیوه، ئه‌وه‌بۆیه ئاشتی هه‌ورامیش وه‌ی ده‌گووت.
نه‌بوونی كاره‌با و یاری كردنی رۆژانه‌ی كاره‌با و بونی موه‌لیده و ئه‌وانه هه‌مووی سوكایه‌تیه به خه‌ڵك، سوكایه‌تیه به كه‌س و كاری ئه‌و شه‌هیدانه‌ی شه‌وو رۆژ بۆ فریوو ناویان له سه‌ر زاری به‌رپرسانی وڵاته، سوكایه‌تیه به‌و قوربانیانه‌ی جینۆساید و كه‌س و كاره‌كانیان كه ئه‌وڕۆ سه‌رۆكی هه‌رێم له چراخانه‌كه‌ی خۆیه‌وه سڵاوی بۆ ده‌ناردن.
چه‌ند شوره‌ییه دوای ده‌یان ساڵ نه‌توانرابێت كاره‌با بۆ خه‌ڵك دابین بكرێت و هێشتاش منه‌تی ئه‌وه به‌سه‌ر خه‌ڵكا بكرێت كه كاریان بۆ ده‌كرێت، چه‌ند شه‌رمه خه‌ڵك داوای ئه‌و مافه ڕه‌وا و كه‌مه‌ی خۆی نه‌كات و پێی وابێت هه‌ق نیه له سه‌ر ئه‌وه ره‌خنه بگیرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج