له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
25/04/2020
776 جار خوێنراوەتەوە
سه‌رۆكی حكومه‌ت سه‌یرمكه
سه‌رۆكی حكومه‌ت، حه‌ز ده‌كه‌م باوه‌ڕ به‌وه بێنی كه دۆخی هه‌رێمه‌كه‌ت زۆر مه‌ترسیداره‌و وروژاندنی هیچ سۆزێكی نه‌ته‌وه‌ییش، نابێته هۆكاری چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفته، له 2003 به دواوه دۆخێك له‌م هه‌رێمه ئه‌فرێنراوه كه لیپه له نادادی و سته‌م، ئاخر ناكرێت كه‌مینه‌یه‌ك ئه‌رزو ئاسمان هی خۆیان بێت و كه‌سانێكیش به‌یانی تا ئێواره به دوای له‌تێ نانه‌وه بن و نه‌بێت.
ئه‌و هه‌موو پاره‌یه‌ی به نادادی براوه و كه‌س نازانێت له كوێیه، ده‌بێت پیاوێكی ئازا هه‌ڵكه‌وێت بیهێنێته‌وه‌و ئه‌م بار‌و دۆخه‌ی پێچاره‌سه‌ر بكات، ئاخر هه‌ن پێڵاوی لاستیكیشیان ده‌ستناكه‌وت، ئێستا وه‌ك نه‌مرود و فیرعه‌ون ده‌ژین و هه‌رچی له‌م سه‌ر زه‌مینه هه‌یه هه‌یانه، كه‌سیش ناوێ بڵێت: پشتی چاوتان برۆیه، ئه‌وانه به پڕوپاگه‌نده‌ی شۆڕشگێڕی و شه‌رعیه‌تی شۆڕش، ره‌گ و ریشه‌ی نیشتمانیان كێشا.
سه‌رۆكی حكومه‌ت تۆ قه‌ت زه‌نگی مۆبایله‌كه‌ت لێیداوه و سه‌یر بكه‌یت نامه‌ی هاونیشتمانیه‌كه بۆی نووسیوی: ئه‌گه‌ر نه‌توانم شیر بۆ مناڵه‌كه‌م دابین بكه‌م، ناچارم بیبه‌م له به‌ر ده‌م مزگه‌وتێ فڕێی بده‌م، ئایه هه‌رگیز نامه‌ی وات بۆ هاتووه، یان ئه‌و نامانه‌ی بۆ تۆ دێن داوای لیكززو بیره نه‌وت ده‌كه‌ن؟.
قه‌ت له ئافره‌تێكی رووسوری ئه‌م نیشتمانه‌وه نامه‌یه‌كت به مۆبایل بۆ هاتووه نووسیبێتی:" سڵاو كاكه من خاتونێكم سێ مناڵی هه‌تیم به‌سه‌ره‌وه یه به موچه‌یه‌كی مه‌مره‌و بژی خۆم و مناڵه‌كان به خێو ده‌كه‌م، كه ئه‌و موچه‌یه نه‌بێت و مناڵ‌یش نه‌بوونی نازانێت، ناچارده‌بم له‌م مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زانه‌دا جه‌سته‌ی خۆم بۆ كه‌مێك پاره بخه‌مه ..........." نامه‌كه ته‌واو نابێت و مۆبایله‌كه له دوای كۆتایی وشه‌ی خانمه‌كه‌وه نووسیویه‌تی به‌شێكی نامه‌كه ونه.
من بڵێم چی پارله‌مانتار هه‌یه خۆی به نوێنه‌ری میلله‌ت ده‌زانێت و به وه‌رگرتنی ڤێللاو ته‌لارو ئۆتۆمبیل ده‌می له قسه ده‌كه‌وێت و بیری ده‌چێت كه ره‌نگه یه‌كێك له‌و ده‌نگانه‌ی هێناوێتی ده‌نگی ئه‌و خاتوونه رووسوره بێت، یان ده‌نگی ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ی ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر خۆی كوشت.
سه‌رۆكی حكومه‌ت بڕوا بكه دۆخه‌كه زۆر خراپه، به جۆرێك ئه‌و رۆژه‌ی تێكبچێت هیچ شتێك به‌رگه‌ی ناگرێت، گێڕانه‌وه‌ی پاره دزراوه‌كانی میلله‌ت هه‌میشه هۆیه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتداران درێژتر بێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج