له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
29/06/2019
742 جار خوێنراوەتەوە
له تیرۆری كوردستاندا
ئارام شوانی ته‌لی كرد، به‌م هه‌ینیه‌و به بێ ئۆتۆمبێل بڕۆین بۆ پرسه‌ی ئه‌و ئازیزانه‌ی توركیا ره‌شه‌كوژی كردن و سه‌رانی كوردیش به چه‌پكێ له گوڵی باغه‌كه‌ی سه‌را وه ده‌چنه‌به‌رده‌م عه‌رشی ئه‌ردۆغان، "ده‌ڵێن یار باقی هه‌مسوحبه‌ت باقی"، له رێگا له خه‌یاڵی ئه‌وه‌دابووم ئێستا له به‌ر سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌ت و سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی و پارتی و سه‌رانی كورد، ۆه‌نگه رێ‌گه نه‌بێت درودێك بۆ گیانی پاكی ئه‌و بێگوناهه به سته‌م شه‌هید كراوانه بنێرین، به‌ڵام كه چووینه ئه‌وێ نه‌ك هه‌ر سه‌ركرده‌و بنكرده‌ی پاسه‌وان دار، ته‌نانه‌ت خه‌ڵكیش وه‌ك پێویست له‌وێ نه‌بوون.
كێشه‌كه لێره‌دا ئه‌وه نییه، كه ئێمه چووینه یان نا، كێشه ئه‌وه‌یه له دۆخی ئاوادا ئیدی نه‌ته‌وه چۆن دروست ده‌بێت؟ له دۆخێكا بۆ سه‌ركرده‌یه‌كی كورد نرخی خوێنی هاووڵاتییه‌ك له بۆشكه‌یه‌ك نه‌وت كه‌متر بێت و بۆشكه نه‌وته‌كه‌ش، پاره‌كه‌ی بۆ میله‌ت نه‌بێت، یانی له هه‌ردوو باردا میلله‌ت قوربانی ده‌ستی ئه‌و مافیا‌و مشه‌خۆانه‌یه كه سوپایه‌ك خه‌ڵكی گه‌مژه‌یان داناوه بۆ به گژاچونه‌وه‌ی ئازادیخوازان، هه‌ر ئه‌وه‌تا له‌م رۆژانه بۆ دووقڕان هه‌ن په‌لامارمان ده‌ده‌ن.
به هه‌شتی غازی محه‌مه‌د وتی: هه‌ر باشه خه‌ڵكێك به هۆی په‌لاماردانی ئێمه‌شه‌وه بێت موچه‌یه‌كی راپۆرتنووسی و جنێو وه‌رده‌گرێت، كه ره‌نگه دایكه پیره‌كه‌ی سودی لێببینێ ئه‌گه‌ر حه‌رامزاده نه‌بێت و ئازاری دایكی نه‌دات وه‌ك جاران.
ده‌سه‌ڵاتی كورد‌و حزبه كوردییه‌كان و ده‌زگاكانیان، له‌بری به‌شداری ئه‌و پرسانه‌و له سه‌ر پیرۆزی خوێنی ئه‌و شه‌هیدانه نه‌ته‌وه چێ كه‌ن، سه‌رگه‌رمی ناشرینین، ناشرینی تاڕاده‌ی فرۆشتنی هه‌موو شتێ‌ك، به خه‌ڵك و خاك و كه‌رامه‌ته‌وه.
كێشه‌ی من ئه‌وه‌یه ئێستاش هه‌ندێك بێ ئه‌وه‌ی داوای نقه‌یه‌كیان لێبكرێت، یه‌كسه‌ر ده‌ڵێن: ئه‌وه خه‌تای په‌كه‌كه‌یه، ده‌ی به هه‌رچی پیرۆزی هه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌و شه‌هیدانه تورك بان و كورد ئه‌وه‌ی كردبا، جگه له شین و شه‌پۆڕی سه‌ركرده‌كانمان بۆیان، ئێستا توركیاش دنیای هێنابووه زه‌لزه‌له.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج