له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
09/10/2022
213 جار خوێنراوەتەوە
بۆچی كورد نابنه هیچ
ئه‌گه‌ر زۆر به‌ساده‌ی قسه له‌و باره‌یه‌وه
بكه‌ین، ده‌بێت بڵێین جگه له هۆكاری ده‌ره‌كی هۆكاری ناوه‌وه هه‌میشه رێگری سه‌ره‌كین
له به‌رده‌م په‌ڕینه‌وه‌ی كورد بۆ خۆخاوه‌نی، من له مێژه له سه‌ر بوونی كورد
له ده‌ره‌وه‌ی مێژوو سه‌رنجی خۆم نووسیوه، ئه‌وه‌شم وتوه ئه‌گه‌ر گه‌لان و نه‌ته‌وه‌كان
دابه‌شكه‌ین به‌سه‌ر سێ گروپدا خۆخاوه‌ن و مێژووكرده‌كان له سه‌نته‌ردان، ته‌نانه‌ت
ئه‌وانه‌ش كه چوار چێوه‌و فۆڕمیان هه‌یه، با هیچێكی ئه‌وتۆشیان بۆ مرۆڤایه‌تی نه‌كردبێت،
له كه‌ناری سه‌نته‌ردان، گروپی هه‌ره خواره‌وه ئه‌وانه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ی مێژودان،
ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌كه، ئه‌وان هه‌میشه مه‌ترسی جینۆساید‌و سڕینه‌وه‌یان له سه‌ره،
ئه‌رمه‌ن تا ئه‌رمه‌نستانیان نه‌بوو هه‌یشه له‌به‌رده‌م كوشت و بڕدا بوون، جوو تا
ئیسرائیلیان نه‌بوو هه‌مان جۆر، كه‌واته
له نێو ئه‌م چاخی خوێن و درۆیه‌دا چوار چێوه‌و خۆخاوه‌نی زۆر گرنگه، راسته ده‌وڵه‌ت
به مانا كلاسیكیه‌كه‌ی جۆرێك له زه‌برو زه‌نگی تێدایه‌و فۆڕمێكه بۆ جیاوازی نه‌رێنی،
به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه‌ی چوار چێوه‌ی یه‌ك نه‌ته‌وه نه‌ماوه له دنیادا ته‌نانه‌ت
له وڵاته هه‌ره ناسیونالیسته كوێر بینه‌كانیشدا، بۆیه ئه‌و مه‌ترسیه تا ڕاده‌یه‌كی
زۆر ڕه‌ویوه‌ته‌وه، كه‌واته چوار چێوه بۆ خۆخاوه‌نی و بۆ به‌ربه‌ست له به‌رده‌م
سڕینه‌وه‌و جینۆساید‌و له ناو چون و توانه‌وه زۆر پێویسته.
كوردستان
خاكی یه‌ك نه‌ته‌وه نیه، به‌ڵام نه‌ته‌وه‌ی كورد زۆرینه‌یه تێیدا، له ناو كوردستاندا به درێژای مێژوو نه‌ته‌وه‌گه‌ل
و ئاینگه‌لی دیكه ژیاون، زۆر ده‌گمه‌ن هه‌ڵكه‌وتوه كورد هه‌ڕه‌شه بێت بۆ سه‌ر
ئه‌و گه‌ل و نه‌ته‌وه‌و ئاین و مه‌زهه‌به جیاوازانه، روداو رویداوه، كوشت و بڕو
شه‌ڕ بووه، به‌ڵام پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه‌و پێكه‌وه هه‌ڵكردنی به‌رده‌وامیش هه‌بووه،
كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی له جینۆساید‌و سڕینه‌وه پارێزراو بێت، پێویسته خه‌بات بۆ
بوونی چوار چێوه‌یه‌ك بكات، روداوه‌كانی لانی كه‌می سه‌ت ساڵی رابردوو له
كوردستان به گشتی و باشوری كوردستان به تایبه‌تی به ئێمه ده‌ڵێت له‌مپه‌ری هه‌ره
دژ و سه‌خت پێكه‌وه نه‌بوونی كورد خۆیه‌تی، ده‌نا گه‌یشتن به ئامانج ئاسانتره،
له سه‌ت ساڵی رابردودا نه‌شێخ مه‌حمود، نه‌مه‌لا مسته‌فا، نه‌كه‌سی تر نه‌یانتوانی،
بۆیان نه‌كرا كۆكه‌ره‌وه بن و وه‌ك چه‌ترێك ئه‌وانی تر به خۆیانه‌وه گرێبده‌ن،
هۆكاره‌كان دابه‌ش ده‌بن، به‌شێكیان به ئه‌ستۆی شێخ مه‌حمود و بارزانیه و به‌شێكیشیان
به ئه‌ستۆی به‌رانبه‌ره‌كانیان، كه ئاماده نه‌بوونه ئه‌وانیان وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ن
قه‌بوڵبێت، هه‌ر له سای ئه‌م بار‌و دۆخه‌دا دواتر جه‌لالی و مه‌لای دروست بوو، ئه‌و
دوو به‌ره‌كیه‌ی تا ئێستاش به ته‌واوه‌تی بن بڕ نه‌بووه، ململانێی جه‌لالی و مه‌لای
و دواتر شه‌ڕه‌كانی یه‌كێتی و قیاده موه‌قه‌ته‌و هه‌روه‌ها شه‌ڕی هه‌كاری و شه‌ڕه‌كانی
هه‌شتاكان و دوای راپه‌ڕینیش درێژكراوه‌ی هه‌مان ململانێن، كه له راستیدا زیانێكی
گه‌وره‌ی له بزوتنه‌وه‌ی رزگاری نیشتمانی داوه‌و كۆستی بردوه‌ته هه‌موو ماڵێكه‌وه.
ئه‌م پێكه‌وه نه‌بوون و یه‌كتر قه‌بوڵنه‌كردنه،
وای كردوه كه‌سێتی كورد بكرێته كه‌سێتیه‌كی بچوك و ترسنۆك و خۆ فرۆش و ته‌نانه‌ت
له ناوحزبه‌كانی كوردستانیشدا مامه‌ڵه‌ی پێوه بكرێت و خۆیشی هه‌میشه ساز بێت بۆ
فرۆشتن و مامه‌ڵه، ئه‌م دۆخه كه‌سێتی خۆخاوه‌ن و خۆ بڕیار دروست ناكات، بۆیه به‌م
جۆره كه‌سێتیه‌وه ناكرێت و ناتوانین بچینه دیرۆكه‌وه، نه‌یاران سودی زۆریان له‌م
جۆره كه‌سێتیه بینیوه، كه‌واته هۆكاری سه‌ره‌كی نه‌بوونه خۆ خاوه‌ن ئه‌م بچوكی
و یه‌كدژیه‌یه، جگه له‌وه‌ش كورد هه‌میشه له شه‌ڕدا لای هه‌ڵاتنی هه‌ڵبژاردووه
و زۆربه‌ی كاتیش پشتی به خه‌ڵكی تر به‌ستوه بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی شه‌ڕ، ئه‌مه به‌تایبه‌ت
بۆ باشوری كوردستان دروسته، ئه‌گه‌ر ئاوڕ له رابردوو بده‌ینه‌وه، ده‌بینین ئێمه
به‌رده‌وام پێده‌شته‌كانمان بۆ نه‌یاران به جێهێشتوه‌و خۆمان په‌نامان بردوه‌ته
به‌رچیاكان، یانی ئێمه هه‌میشه شه‌ڕمان هێناوه‌ته نێو ماڵه‌كه‌ی خۆمان و به‌رده‌رگای
خۆمان هه‌رگیز شه‌ڕی ئازادیمان نه‌بردوه‌ته به‌رده‌م ماڵی دوژمن.
به ده‌ر له دڕنده‌یی نه‌یاره‌كانمان، خراپی خۆمان
و هه‌میشه له‌یه‌ك دژی خۆمان، هۆكاری هه‌ره‌سه‌ره‌كیه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بینه هیچ،
ئه‌وه جگه له نه‌دۆزینه‌وه‌ی ده‌رچه‌ی پێكه‌وه بوون، له كاتێكا له قۆناغی
رزگاری نیشتمانیدا ئه‌ركی هه‌موو گروپ و ده‌سته‌و تاقمێكه ململانێ و نه‌یاری بخه‌نه
لاوه‌و بیر له داهاتوو بكه‌نه‌وه، له ئێستادا ئه‌ركی به‌رپرسانی كورد له هه‌موو
پارچه‌كانی كوردستان ئه‌وه‌یه چۆن بتوانن پێكه‌وه‌یی دروستبكه‌ن و دژایه‌تی و ناجۆری
وه‌لانێن، ئه‌گه‌ر ئه‌مه كرا‌و توانرا هه‌موو پێكه‌وه له ده‌وری یه‌ككۆبنه‌وه،
ئه‌و ده‌م مه‌ترسیه ده‌ره‌كیه‌كان رۆڵێكی ئه‌و تۆیان نابێت، كورد تاپێكه‌وه نه‌بن،
تا به‌رژه‌وه‌ندی گشتی نه‌خه‌نه سه‌رو به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تیه‌وه هه‌رگیز نابێت
چاوه‌ڕێی ئه‌وه بكه‌ن خه‌ڵكی تر ده‌ستیان بگرێت
بۆ نێو دیرۆك.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج