له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
19/10/2019
821 جار خوێنراوەتەوە
توركیا براوه نیه
1
توركیا و ئاكه‌په‌و ئه‌ردۆغان له دۆخێكى باش‌دا
نین ، راسته تره‌مپ وه‌ك دۆست و هاوپه‌یمان یارمه‌تى ئه‌وانى دا بۆ ئه‌وه‌ى به شێوه‌یه‌ك
وه‌ك براوه ده‌ربچن ، به‌ڵام بیرمان نه‌چێت ، كه ئێستا لاى زۆربه‌ى ئه‌مه‌ریكیه‌كان
و لاى دنیاش ئه‌ردۆغان جێى متمانه نیه‌و میلیشیاتوركمان و عه‌ره‌به‌كانى هیچیان
له داعش كه‌متر نیه ، بیرمان نه‌چێت ئێستا له سایه‌ى قوربانى دانى شه‌ڕوانانه‌وه
كورد باس و خواسى هه‌موو دنیایه‌و هێشتا له سه‌ره‌تاى هه‌نگاوه‌كانیشداین ، راسته
كورد قوربانیه،راسته تره‌مپ و ئه‌ردۆغان بیرله ده‌ستكه‌وت و به‌رژه‌وه‌ندى ده‌كه‌نه‌وه
، به‌ڵام هه‌موو هه‌نگاوه‌كان پێمان ده‌ڵێن ئه‌وه‌ى له سه‌ر زه‌وى رووده‌دات دانپیانانێكى
جیهانیه به بوونى كوردا له‌و ناوچه‌یه ، پێشتریش تره‌مپ وتبوى كورد بۆ خاكى خۆیان
شه‌ڕده‌كه‌ن ، ئێستا له سه‌ر ئاستى ناوخۆى توركیا‌و ئه‌مه‌ریكا زۆرن ئه‌وانه‌ى له
ئه‌ردۆغان و تره‌مپ رازى نین ، له به‌رانبه‌ردا زۆرن ئه‌وانه‌ى ئازاره‌كانى كورد
ده‌بینن.
بیرمان بێت ئه‌ردۆغان هه‌سه‌ده‌ى وه‌ك تیرۆریست باس ده‌كرد ئێستا ناچاره ئاشتیان له
گه‌ڵ بكات .
2
له ئێستادا سێ هه‌نگاو زۆر گرنگن:
یه‌كه‌م : هه‌وڵدانى لۆبى كوردى بۆ ئه‌وه‌ى
توركیا له ناتۆ ناشرین بكرێت و ناردنى وێنه‌ى قوربانى و سڤیل كوشتن و سته‌مكاریه‌كان بۆ ئه‌ندامانى ناتۆ‌و رسوا كردنى ئه‌و
ئه‌ندامه‌یان " بۆ ئه‌مه ده‌كرێت سود له هه‌موو دۆستێك وه‌ربگیرێت " ئیسرائیل
و فه‌ڕه‌نساو وڵاتانى دیكه جێگه‌ى ئه‌وه‌ن ئه‌م پرسه‌یان له ته‌كا بوروژێنرێت .
دووه‌م : به‌رزكردنه‌وه‌ى خواستى كورد بۆ ئه‌وه‌ى
له باكورى كوردستان داواى كۆنفیدراڵى بكات ، بۆ ئه‌مه‌ش هه‌موو رێگه‌یه‌كى دیبلۆماسى
تاقیبكرێته‌وه‌و پڕۆژه ئاماده بكرێت ، له‌مه‌دا هه‌ده‌په به هاوكارى ده‌ره‌وه‌و
ناوه‌وه ده‌كرێت رۆڵى كاریگه‌رى هه‌بێت ، وڵاتانى عه‌ره‌بیش به تایبه‌ت میسر ده‌كرێت
هاوكاربن .
سێیه‌م : بانگه‌وازى په‌كه‌كه بۆ ئاشتى و
ئاماده‌یى ئه‌وه‌ى ده‌سبه‌ردارى شه‌ڕ بن له گه‌ڵ توركیا و ده‌ست له چه‌ك هه‌ڵگرن
، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكاو فه‌ڕه‌نساو لایه‌نگه‌لى دیكه ،پاڵپشت و به‌شدارى پرۆسه‌كه
بن ،هه‌روه‌ها هه‌وڵدان بۆ ده‌ركردنى په‌كه‌كه له لیستى تیرۆر، له كاتێكا ده‌ركه‌وت
توركیا‌و ئه‌ردۆغان و ئاكه‌په تیرۆریستن و له هیچ سڵ ناكه‌نه‌وه ، له‌به‌رانبه‌ردا
كورد تا بتوانێت ئاشتیخوازه‌و ئه‌مه‌ش له خۆ به‌ڕێوه‌به‌رى رۆژئاوادا ده‌ركه‌وت .
3
تره‌مپ و ئه‌ردۆغانیش زۆر باش ده‌زانن تا پرسى
كورد چاره‌سه‌رى ریشه‌یى نه‌كرێت ، ئه‌م ناوچه‌یه ئارامى به خۆیه‌وه نابینێت ،
ده‌ستكارى كردنى دیمۆگرافیاى ناوچه‌كه شه‌ڕى نه‌ته‌وه‌یى ده‌خاته‌وه و ئه‌ردۆغانیش
ئه‌مه باش ده‌زانێت ، ئه‌ردۆغان له ناوخۆى توركیادا كورد‌و توركى به شێوه‌یه‌ك
كردووه به دوژمنى یه‌كتر ، ته‌نانه‌ت كارگه‌یشتوه‌ته ئه‌وه‌ى رقیان له بانگ و
ئاڵا‌و گۆرانى یه‌كتریش بێت ، ئه‌مه دواجار سه‌رى ئه‌ردۆغان و حزبه‌كه‌ى ده‌خوات ،
كورد تا ئێستا دۆڕاو نیه ، ئه‌وه‌ش به‌سه بۆ ئه‌وه‌ى له رۆژئاوا‌و باكورو دوو به‌شه‌كه‌ى
تریش خۆمان بۆ ئاینده ئاماده بكه‌ین .
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج