له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
25/05/2020
635 جار خوێنراوەتەوە
ده‌رباره‌ی شۆڕش و سه‌ركرده
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
دوو قسه به كورتی..
كاتێ پرسیار له‌وه ده‌كه‌یت ئێمه شۆڕشمان هه‌بووه یان نا، ئه‌مه پرسیار كردنه له‌وه‌ی شۆڕش چی پێبه‌خشیوین، ئاخر ئه‌گه‌ر شۆڕش لانی كه‌م مه‌ترسیه‌كانی ئه‌نفال و جینۆسایدی ره‌واندبێته‌وه و هه‌میشه له به‌رده‌میدا نه‌بین، ئه‌گه‌ر شۆڕش ئێمه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی دیرۆكه‌وه بردبێته مێژوه‌وه، ده‌كرێ بڵێین هه‌مانبووه ، ئیتر له كۆكه‌ره‌وه و پلان و پڕۆژه و په‌یام و له‌سه‌ر پێوه‌ستان مه‌وه‌سته و ره‌خنه‌ی خۆت بكه، كه دێین شۆڕش و هه‌را به‌راورد ده‌كه‌ین، ئه‌مه مانای ئه‌وه نیه بمانه‌وێت له‌م ده‌سته یان له‌و حزب و كه‌س بده‌ین، مانای ئه‌وه‌یه ده‌بێت ره‌خنه‌ی ئه‌و رابردووه بكه‌ین، كه هێشتا تابۆیه‌كی به ده‌ورا كێشراوه و قسه‌كردن له سه‌ری بڤه‌یه، ئه‌مه‌ش هۆیه‌ك بووه بۆ ئه‌وه‌ی له بری ره‌خنه، جنێو‌و سوكایه‌تی په‌ره‌ی پێبدرێت، تا ئه‌و راده‌یه‌ی، سوكایه‌تی و جنێو جێ به ره‌خنه و هه‌ڵسه‌نگاندنی ژیرانه چۆڵبكات و بواری ئه‌وه نه‌مێنێته‌وه بڵێین ئه‌مه بۆ وابوو، تۆ سه‌یركه له ره‌خنه به شێخ مه‌حمود جگه له‌و شاعیرانه‌ی ده‌وروبه‌ری پیاوێكی وه‌ك جه‌مال عیرفان لۆژیكیانه قسه ده‌كات، كه‌چی به ئامانج ده‌كوژرێت و كه‌س نازانێ كێ كوشتویه‌تی و دواتریش تۆمه‌ته‌كه ده‌كه‌وێته سه‌ر شێخ خۆی، له خه‌ومای جه‌میل سائیب دیسان ئاوه‌زیانه ره‌خنه‌ی ئه‌و دۆخه ده‌كات، خۆ ره‌نگه هه‌ر دوژمنی شێخ نه‌یاره‌كانی شێخیان ئازار دابێت بۆ ئه‌وه‌ی بواری ره‌خنه‌ی ئه‌رێنی و پێشكه‌وتن نه‌هێڵنه‌وه.
ئه‌مه بۆ شۆڕشی ئه‌یلول "هه‌رای ئه‌یلول و هه‌راكانی دواتریش" راسته، هه‌را سوكایه‌تی نیه به بزوتنه‌وه و جوڵانه‌وه‌كانی كورد، هه‌را چه‌ند ئه‌و دۆخه‌یه كه كورد نه‌یتوانیوه لێیه‌وه سه‌ر له شۆڕشه‌وه ده‌ربكات دوو هێنده به‌رهه‌می ئه‌و شێواندنه‌یه كه دوژمنه‌كانمان سه‌رسه‌ختانه دژایه‌تیان كردوین و ماڵه‌كه‌یان لێتێكداوین.
ناكرێت ئێمه ده‌روازه له ره‌خنه دابخه‌ین و ده‌رگا بۆ سوكایه‌تی و جنێو واز بكه‌ین، باشه له كاتێكا شۆڕشمان نه‌بووبێ به‌و مانایه‌ی ئێمه به‌رێته مێژوه‌وه، كه‌واته سه‌ركرده‌ی ئه‌و بواره‌شمان نه‌بووه، ئه‌مه مانای ئه‌وه نیه كه ئێمه تێكۆشه‌ری ئازا‌و مرۆڤی قاره‌مانمان نه‌بووه، كێ نكوڵی له ئازایه‌تی مامه ریشه، مه‌لا عه‌لی، له‌یلا قاسم، تێكۆشه‌رانی له سێداره‌دراوی كۆمه‌ڵه، یان گه‌ریلاو شه‌ڕوانه شه‌هیده‌كانی كۆبانی و رۆژئاوا و باكور و تێكۆشه‌رانی رۆژهه‌ڵات ده‌كات، بۆچی له‌یلا عه‌له‌مهولی قاره‌مان نیه، بۆچی ئه‌بو له‌یلا ناكرێت پاڵه‌وان بێت، بۆچی خاتونه گه‌ریلا و شه‌ڕوانه‌كان سومبلی جوامێری و گیانبازی نین، ئه‌وانه‌ی دنیا شانازیان پێوه ده‌كات، ئه‌مه دیرۆكه، به‌ڵام ئازاكان، گیانباز و جه‌نگاوه‌ره‌كان، ته‌وار و شێره ژنه‌كان ناكرێت هه‌ر ببنه قوربانی و ئێمه‌ش له ده‌ره‌وه‌ی دیرۆك بین، باشه بۆ نابێت ره‌خنه‌ی ئه‌و رابردووه بكه‌ین، بۆ نابێت له هۆیه‌كان بپرسین، بۆ نابێت به دوای ئه‌وه‌دا بچین بۆچی هه‌رای ئێمه، بزوتنه‌وه‌ی چه‌كداری ئێمه، جوڵانه‌وه سیاسیه‌كانی ئێمه هێشتا نه‌بوونه‌ته شۆڕش، چۆن ده‌بن به شۆڕش، ئه‌مانه بابه‌ت و گیر و گازی قسه‌و باسن، ناكرێت به هیچ بیانویه‌ك رێگری له‌و قسه و باسانه بكرێت، كه بیانوی نه‌وتن له‌و باره‌یه‌وه دروستكرا، كه‌واته به ئامانج له بری ره‌خنه بازاڕی جنێو گه‌رم ده‌كه‌ین، ده‌شێ له كات و ساتی تردا له‌و باره‌یه‌وه دور له گۆشه‌ی فه‌یس بووك قسه‌ی تر بكرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج