له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
21/09/2019
540 جار خوێنراوەتەوە
نه‌فره‌ت له دو به‌ره‌كى ، به‌ڵام...
یەك:
رێگریه‌كه‌ى دوێنێ له مه‌حمود سه‌نگاوى ، كاردانه‌وه‌یه ، هه‌وڵه بۆ كه‌وى كردن ، یان پاڵه‌وان بازى و شتى تره ، هه‌رچیه‌كه نه‌بۆ بارزانى نه‌بۆ پارتى جوان نیه له ئێستادا ، هه‌ر نا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پارتى و بارزانى ئێستا خۆیان له سه‌ر عه‌رشى ده‌سه‌ڵات ده‌بینن ، ئه‌وه جگه‌له‌وه‌ى یه‌كێتى ماوه‌یه‌كى درێژه به موو دژایه‌تى بارزانى و سیاسه‌ته‌كانى پارتى نه‌كردووه‌وهه‌میشه هه‌وڵى داوه به‌رانبه‌ر هه‌ر ناجۆریه‌ك نه‌رمى بنوێنێت .
من قسه‌م له سه‌ر ئه‌وه نیه مه‌حمود سه‌نگاوى بۆ گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه ، قسه‌م له سه‌ر ئه‌وه‌یه ده‌بێت ئه‌و عه‌قڵیه‌تى مۆنۆپۆڵكردن و قۆرخكاریه كۆتاى بێت و ئیدى كوردستان بۆ هه‌موو ئه‌و كوردانه بێت كه تێیدا ده‌ژین ، هه‌ڵبه‌ت من هه‌رگیز له ته‌ك په‌رچه‌كردارى هاوشێوه‌ى یه‌كێتیدا نیم ، بڕواش به‌وه ناكه‌م ئه‌و براده‌ره رێگره‌ى گۆمه‌سپان له خۆیه‌وه ئه‌و كاره‌ى كردبێت و هیوادارم له سه‌ر ئه‌و كاره نه‌ده‌ستخۆشى لێبكرێت و پێى خه‌نى بن ، نه سزابدرێت .
رێگریه‌كه نیشانه‌ى دواكه‌وتوى ئاوه‌زو مامه‌ڵه‌ى قۆناغى ده‌ره‌به‌گانه‌ى سیاسیه ، كه نابێت هێزێك ئه‌وه‌بكات له كۆنگره‌ى پێشووى خۆیه‌وه چه‌مكى لێبورده‌یى گرێداوه به دروشمه سه‌ره‌كێكانیه‌وه ، هه‌رچه‌نده ناوبه‌ناو له به‌ر هۆى نادیار خه‌ڵكى خۆیان و لایه‌نه‌كانى دیكه‌ش ده‌گرن ، بێگه‌ڕانه‌وه بۆ لێبورده‌یى.
دو:
پارتى ئێستا له سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم و حكومه‌ت و پارله‌مانیشا یه‌كه‌مه ، ئه‌مه ئه‌ركى حكومه‌تدارى و به‌رپرسیاره‌تى هه‌موو زیاتر ده‌خاته ئه‌ستۆى ، هه‌ر ناشرینیه‌ك له هه‌رێمى كوردستان ، له شێوه‌ى ئه‌و ناشرینیه‌ى دوێنێ ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت خه‌ڵكى دیكه‌ش بیكه‌ن به‌شى زۆرى ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆى ئه‌و حزبه ، ئه‌م شێوازه له مامه‌ڵه به ئێمه ده‌ڵًێت ، هێشتا قۆناغى شه‌سته‌كان و مه‌لایى و جه‌لالیمان تێنه‌په‌ڕاندووه ، كه ئه‌مه له ئێستادا عه‌یبى گه‌وره‌ى ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆى ماڵباتى بارزانى و پارتى ، ئه‌م مامه‌ڵه‌یه به‌ر له هه‌ركه‌س سه‌رۆكى حكومه‌ت ده‌خاته ژێر پرسیارێكى گه‌وره‌وه ، ناكرێت ئاسایش ئاسایشى حكومه‌ت بن و حزب فه‌رمانڕه‌وایان بێت ، ئاخر عه‌یبێكى گه‌وره‌یه سه‌یته‌ره‌كانى ده‌ورو به‌رى پایته‌خت عه‌قڵى حزبى به‌ڕێوه‌ى به‌رن ، ئه‌گه‌ر ئه‌وانه ئاسایشن بۆ ده‌بێت ته‌نها پارتى بن ، ئه‌مه بۆ سنورى یه‌كێتیش هه‌ر وایه .
ئاسایش ده‌زگایه‌كى حكومه‌تیه نه‌ك حزبى ، باشه ئه‌گه‌ر سه‌نگاوى نه‌گه‌ڕایه‌ته‌وه‌وبڕۆیشتایه‌ئاخۆ چه‌ند كه‌سێك وه‌ك یه‌كه‌م پڕیشكى ئاگره‌كه‌ى قه‌ڵادزێ نابوونه قوربانى و دواتر كاره‌سات ناكه‌وته‌وه ، ئه‌گه‌ر ئه‌وه ڕویدابا چى؟
سێ:
پارتى ده‌بێت ئه‌و ئاوه‌زه سیاسیه كۆنه‌ى خۆى توڕدات و بێته دنیاكه‌ى ئێستاوه ، ئه‌وه‌ش به رێزگرتن له جیاوازى و ته‌نانه‌ت هه‌ڵوێستى دژه پارتیانه‌ى هه‌ر كه‌سێكیش، مه‌حمود سه‌نگاوى نه‌بێت هه‌ر كه‌سێك بێت ، چۆن ده‌كرێت ده‌رگاى پایته‌خت بۆ موسته‌شارى به‌عس و كۆنه‌به‌عسى له سه‌ر پشت بێت و بۆ پیاوێك نا كه هیچى نه‌كردبێت ، ئه‌وه‌نده‌ى كردووه كه له گه‌رمه‌ى ئه‌نفالا له‌و گه‌رمیانه مایه‌وه ، ئه‌مه ناكاته ئه‌وه‌ى خۆم ره‌خنه‌م لێى نه‌بێت وسه‌رنجى زۆرم له سه‌ر هه‌ندێ هه‌ڵوێستى نه‌بێت ، به‌ڵام خۆ پارتى یه‌ك دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بانگه‌شه‌ى ده‌وڵه‌تى كوردستانى ده‌كرد ، چۆن ده‌كرێت ئاوا مامه‌ڵه له ته‌ك هاوڵاتى هه‌رێمه‌كه‌یدا بكات ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هاوڵاتیه‌كه له برى ره‌خنه جنێویشى دابێت ، له دنیادا زۆربه‌ى ره‌خنه‌و جنێوه‌كان ئاراسته‌ى ده‌سه‌ڵاتن، خۆ ناكرێت هه‌رچى قسه‌ى كرد به‌و جۆره سزا بدرێت.
منبڕوام وایه پارتى به‌م كارانه به‌رله‌هه‌ر لایه‌ك ناهه‌قى به‌رانبه‌ر خۆى و مێژووى خۆى ده‌كات ، ئێمه‌و مانان كه زۆر جار له ته‌ك مێژوى نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا ده‌رگیر ده‌بین، هۆیه‌كى سه‌ره‌كى ئه‌وه‌یه كه كه‌متر تروسكه‌و روناكى و جوانى ده‌بینین ، پارتى له‌م قۆناغه‌ى ئێستایدا پێویسته به‌ر پرسیاره‌تى ئه‌و گۆڕانكاریه له ئه‌ستۆ بگرێت و لاپه‌ڕه‌كانى داهاتووى مێژوى خۆى و كورد به شێوه‌یه‌كى تر نیشانبدات.
چۆن رێگرى له یوسف محه‌مه‌د نێچیرڤانى تیا ئیحراج بوو ، رێگرى له مه‌حمود سه‌نگاویش بۆ ئیحراج كردنى مه‌سرور بارزانیه‌و هیچى تر ، به‌ڵام چى له بڕیارى سێداره دانى كۆسره‌ت ره‌سوڵ و تۆمه‌تى كونسوڵكوژى نه‌وشیروان مسته‌فا چنرایه‌وه هه‌رئه‌وه‌ش له‌م كرده‌وانه ده‌چنرێته‌وه .
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج