له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
23/06/2019
579 جار خوێنراوەتەوە
قوباد تاڵه‌بانی ئه‌وه‌ش ده‌بینی
هه‌واڵێكم بینی گوایه داكۆكیت له گه‌نجێك كردووه، كاتێ ویستویه‌تی به جل وبه‌رگی ماڵه‌وه بچێته په‌ساپۆرت و رێی پێنه‌دراوه، پاش گه‌یشتنی هه‌واڵه‌كه به تۆ هه‌م په‌یوه‌ندی به كوڕه‌وه ده‌كه‌یت هه‌م به به‌رپرسی په‌ساپۆرتی سلێمانیه‌وه، ده‌ی وه‌ك جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌ك كوڕی تاڵه‌بانی ئه‌وه‌ت كردووه، به‌ڵام خۆ ئه‌وه پێشێلكاری ئازادی تاكه‌كه‌س و گشتی نیه له به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌موو سته‌مه‌دا كه رۆژانه له‌و خه‌ڵكه ده‌كرێت له وڵاته‌كه‌ی تۆدا، قوربان هه‌ر چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر دوو كه‌س كه به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه ده‌ستدرێژیان كردوه‌ته سه‌ر كچێكی 8 ساڵه و دواتر كوشتویانه ئازاد كراون، ئه‌رێ ئه‌ركت كێشا په‌یوه‌ندی به باوكی كچه‌وه بكه‌یت؟
"له‌م ماوه‌یه‌دا چیرۆكی ده‌ستدرێژی به راده‌یه‌كی مه‌ترسیدار زیادی كردووه و له زۆربه‌ی شوێنه‌كان ڕوویداوه "ڕۆژ نیه فڕۆكه‌ی توركی بۆمبارانی باشوری كوردستان نه‌كات و زه‌ره‌رو زیانی گیانی و مادی نه‌دات، ئه‌رێ ئه‌ركت كێشا په‌یوه‌ندی بكه‌یت؟ له‌و هه‌موو ده‌زگاو ناوه‌نده‌ی بۆ مافی مرۆڤ هه‌تانه داوای دۆسیه‌ی روداوی یه‌ك مانگ بكه بزانه له‌م وڵاته چی ده‌گوزه‌رێت؟
رۆژ نیه به روداوی هاتووچۆ خه‌ڵك نه‌بنه قوربانی بێزه‌حمه‌ت قه‌ت ته‌له‌فونت بۆ خانه‌واده‌ی یه‌كێ له‌و قوربانیانه كردوه تا داوای لێبوردن بكه‌یت به‌وه‌ی تۆ به‌رپرسی دووه‌می حكومه‌تیت و ئه‌وه‌ش حاڵی رێگاوبانه‌كانی سنوری سلێمانی و گه‌رمیان و چه‌مچه‌ماڵ و راپه‌ڕین و هه‌ڵه‌بجه؟ ئه‌رێ په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فونیت به كامیل عه‌بدولقادری كیمیا زه‌ده‌وه كرد، تا له بار‌و دۆخی پرسیار بكه‌یت و هیچ نه‌بێت كه‌مێك له ئازاره‌كانی ئه‌ویش و هه‌ڵه‌بجه‌ش كه‌م كه‌یته‌وه؟
قوربان سایه كه‌ریمیش كچێكی سه‌ر لێشێواوی ئه‌م دۆزه‌خه‌یه لانی كه‌م په‌یوه‌ندیه‌كیش به‌وه‌وه بكه‌و بڵێ هیچ كاتێك جه‌سته به‌خشی و جه‌سته هه‌ڕاجی به‌و جۆره مانای ئازادی نیه؟ كه تۆ په‌یوه‌ندی به كوڕێكه‌وه ده‌كه‌یت كه ناكرێت ئازادی پێشێل بكرێت وه‌ك ده‌ڵێن ده‌ی ئه‌وه‌ش بكه.
له ماوه‌ی رابردوودا نه‌مامت ده‌چاند و ته‌حه‌دای خه‌ڵكی دیكه‌شت ده‌كرد بۆ هه‌مان كار ده‌ی منیش لێره‌وه ته‌حه‌دات ده‌كه‌م دووچاڵی گه‌وره لای كانی شه‌یتان ماوه‌ی ساڵێكه ئۆتۆمبێل له ده‌ستیان راده‌كات تۆ ئه‌وه چاكبكه و منیش دێم له حه‌وشه‌كه‌ی ئێوه‌دا 10 نه‌مام لێ ئه‌ده‌م، ئه‌گه‌ر پاسه‌وانه‌كان رێمبده‌ن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج