محهممهد حهكیم
21/04/2026
108 جار خوێنراوەتەوە
بەخشین ئەپارێزین و تەنیا جێی ناھێڵین
لەبەر ئەوەی تۆمەت و تەشھیر
و جنێوەکانی ئەم چەند ڕۆژە بەدەربوو لە ھەڵسەنگاندن و لێکۆڵینەوەی واقعیانە بۆ ھەڵوێستی
نەخۆشخانەکە بەرانبەر بەو بریندارەی ڕۆژھەڵات بۆیە ئەم خاڵانە ئەنووسم و تیایدا وەکو
خۆم ! ھەندێ ڕاستی ئەخەمەڕوو بۆ وەڵامدانەوەی بەشێک لە چەواشەکارییەکان.
١- بەخشین بۆ خزمەتی ھەژاران و کەمدەرامەتەکان بونیاتنرا و
بەڵگەش بڕیاری نووسراوی ئەنجومەنی سیاسی پێشووی کۆمەڵە کە نەخۆشخانەکە قازانج نەویستە
لە لایەن ئێمەوە و، ئەو داهاتەش دەستی ئەکەوێتەوە بۆ خۆی و بەکارخستنی چەند سەد گەنجێکی
ئەم میللەتەیە کە زۆریشی کۆمەڵ نین و هیچی ئەو داھاتەش بۆ کۆمەڵ نییە.
٢- سەرچاوە داراییەکەشی خێرخوازانی کوردستانە و نە وڵات و نە
ھیچ حیزبێکە و بەڵگەش بۆ ئەمە من خۆم لە خێرخوازان و بەشێکی کەمی خۆشم لە ساڵانی پێشوو
دوو ئامێرم بە نرخی (١٥٨٠٠$) بۆ دابینکردوون ھەر لەبەر ئەوەی خێرخوازییە.
٣- ستافی بەڕێوەبردن و سەرجەم کارمەندانی پێیان وتراوە پابەندی
ڕێسا و یاسا پزیشکییەکان و ئەخلاق و ئادابی ئیسلامی بن و جوانترین مامەڵە لەگەڵ نەخۆش
بکەن بەبێ جیاوازی و ھەر کەمتەرخەمییەک لە ھەر ڕوویەکەوە بکرێت دواتر گلەییەکە دێتە
سەر حزبی کۆمەڵ.
بۆیە بەدڵنیاییەوە تا
ئێستا فیدباکی زۆرباش بۆ کۆمەڵ گەڕاوەتەوە لەسەر مامەڵەیان لەگەڵ خەڵکی نەخۆش و کۆمەڵێ
بەرپرسی و کادیری پارتەکان کە سەردانیان کردوون زۆر لێییان رازی بون، لەگەڵ ئەوەشدا
ھەر کەمتەرخەمییەک بەدەر لەو ڕێنماییانەی پێیان دراوە یان وەکو پابەندی پزیشکی کە
لەسەریانە بە ستافی بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانە وتراوە ئیجرائات بکەن و نە ئەوان و نە
حزبیش ئامادە نیە باجی ھەڵە و کەموکورتی کەس بدات.
٤- من وەکو خۆم لەمەى ڕووی داوە ھەندێ پرسیارم بۆ دروست بووە:
• ئایا بەخشین لە نەخۆشخانەی شۆڕش گەورەتر و لەپێشترە
تاکو بریندارێک کە ژیانی لە مەترسیدا بێت ڕەوانەبکرێت بۆی. چونکە لەم شارە ھەمووان
ئەزانن شۆڕش بەتواناتر و گەورەترە بەڵگەش بۆ ئەمە شۆڕش ھی یەکێتی یە و بەخشین ھی کۆمەڵ
ئەم پرسیارەم بۆ ھەندێک لە جنێوفرۆشەکانە گەرنا بەڕاستی نەخۆشخانەی شۆڕش خزمەتی بەرچاوی
کردووە وەکو شایەتیش زۆرجار بێ جیاوازی کاری کردووە.
• پرسیاری دووەم من خۆم پەنجەم ببڕرێت ئەڕۆم بۆ
نەخۆشخانەى شار بۆ بەشى فریاکەوتن، نەک بەخشین، باشە ئەم بریندارە بە دڕۆن بۆ نەبراوە
بۆ نەخۆشخانەی شار کە نزیکتر بوو بۆیان.
٥- لەمەى ڕووی دا، هێرش کرایە سەر شارى سلێمانى و خەڵکەکەی
و نەخۆشخانەکانی و تەنانەت بە مزگەوت و لە ریزیانیشدا نەخۆشخانەى بەخشین، هەموو ئەوانەش
تەنها دژایەتى و پڕوپاگەندە دەرچون.
٦- بەخشین پێشتریش فشاری بۆ ھاتووە بەھەق بێ یان ناھەق
دواجار بەھەموو شێوەیەک داکۆکیمان لێ کردووە لەڕووی حکومی و ئەمنی و دارایی و تا ئەو
کاتەی بەخشین پابەندی ھۆکاری بونیاتنانەکەی بێت کە" لە خزمەتی ھەژاران بێ
" ئێمەش لە ھەر کوێ بین! داکۆکیکاری ئەبین و جێی ناھێڵین! .
٧- بەڕاستی مامەڵەی زۆرێک لە کورد لەگەڵ ھەواڵ و سۆشیاڵ میدیادا
خراپە و ناشیرینە زۆرینەشیان بە تایبەت نوسەرو ڕۆشنیر بێ لێکۆڵینە لەڕاستی ھەواڵ و
ڕووداوەکان دوای ھەڵای سۆشیاڵ میدیا بکەوێت و کەمپین ڕابگەیەنێت دژ بە دامەزراوەیەک.
٨- کۆمەڵێک خەڵکی بەئینسافەوە، لە ئیسلامی و چەپەکانیش مامەڵەیان
کرد لەگەڵ ئەم دۆسیەیە و بەتایبەت ھەندێ لە چەپەکان وێڕای ڕەخنەش بەڵام کۆمەڵێک
زانیاری جوانیان لەسەر کۆی ئەمەى کە ڕووی داوە خستەڕوو و، وە پەردەیان لەسەر چەواشەکاری
زۆرێک لادا و ھەڵوێستیان جێی سوپاس و پێزانینە.
٩- هەندێ ڕووداوی ئەم
دواییە نیازو نازی خراپی هەندێک چەپ وخەڵکی عەلمانی دەرخست کە چەند ناحەزن بە ئیسلامییەکان،
کە هەرگیز بیری چەپ و سیکولاریزم لە ئاستی ململانێی ئیسلام نین و حەقیشە ئیسلامییەکان
بە هەموو رەنگ و پێکهاتەکانیان هەوڵی نزیک بونەوەو خۆسازدان و ئامادەکاری بن قۆناغەکە
و سەردەمەکە وایان لێ پێویست ئەکات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی محهممهد حهكیم