محه‌ممه‌د حه‌كیم 29/04/2020 598 جار خوێنراوەتەوە

قەیرانی موچەی ھەرێم و قسەیەکی نەوتراو

محەمەد حەكیم
ئەم قەیرانەی ھەرێمی تێکەوتووە، بەرھەمی سیاسەتی چەوتی حکومڕانییە، لەم رووەوە ھەر چەند بڵێن کەمە، بەڵام دەبێت ئەوەش بوترێت کە سەرانی بەغداش لایەکی گرفتەکەن، لە یادمانە عادل عەبدولمەھدی ھات وتی: من و ئه‌بو مه‌سرور بڕیارمانداوه‌ ئیدی من بە ئەبو مەسرور و ئەویش بە ئەبو فڵان یەکدی بدوێنین، هەروەك رازی بوو لە سەرەتای حوکمڕانییەكەیەوە پارە بنێرێت، دەیشیزانی نەوتی ھەرێم تەسلیم ناکرێت..

مەبەستمە بڵێم: ئەوانەی دەبنە سەرۆکوەزیرانی بەغدا، سەرەتا پێویستیان بە کوردە بە ھەموو شت رازین و دواتر لە ژێر فشاردا لە بەغدا پارەی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم رادەگرن، بەڕاستی ئەوانە ھەلپەرست و گەمە بە مافی خەڵكی هەژار و رەش و رووتی کوردەوە دەکەن، گەرنا راستگۆ بوونایە ھەر کە وتی ئەبو مەسرور، دەبو بڵێت جا رازی نابم و موچەی ھەرێم نانێرم تا نەوتەکە تەسلیم نەکەن.

هەرچی بڵێیت لە سەر حکومەت و ئەم حزبانەی ھەرێم و سیاسەتی ئابوری فاشلمان راستە، بەڵام دەبێ دیوێكی ئەو سیاسەتە ھەلپەرستەی بەرپرسانی بەغداش ببینرێت و لە نێوان ئەمان و ئەواندا، میللەتی هەژاری کوردستان بونەتە قوربانی و مافی ئێمە بووەتە وەرەقەی فشاری رەوت و حزبە شیعەکانی عێراق بەرانبەر یەک، وەکو بڵێیت ھەر ئەم پارەیە لە بەلاش سەرف دەکرێت و باس لەو ھەموو ناحەقی و بە ھەدەردان و دزی پارەی عێراق، بە ناوی حەشدی شيعی و عەشایەری سوننە و تایفە و ومەراجع و جەماعەتی رەفحا و زۆری تر ناکرێت!

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

هەموو وتارەکانی محه‌ممه‌د حه‌كیم

سەرەتا