محهممهد حهكیم
01/05/2024
461 جار خوێنراوەتەوە
کوردستانی بێ پەرلەمان
ئەگەر
هەوڵەکانی دواخستنی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان سەربگرێت، ئەوا هیچ
گەرەنتییەک بۆ ئەنجامدانی لە داهاتوشدا نامێنێت، بە تایبەت ئەگەر یەکێتی بە "کرداریی"
دژی بێت و رازی نەبێت بە دواخستن.
واقیعەکە
ئەوەیە، کە بێ ڕەزامەندی ئەو دوو هێزە خاوەن دوو زۆنەی هەرێم مەحاڵە هەڵبژاردن
بکرێت!
ئەسڵەن
پەرلەمانێک بەم شێوە بێ و دوو هێز ڤیتۆیان هەبێ بەسەریەوە نەمانی باشترە و و
دەکرێت هێزە سیاسیەکان، مامۆستایانی یاسای دەستوریی، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و
شارەزایان و سیاسەتمەداران، دادگای فیدراڵی، پەرلەمانتارانی بەغدا ... هتد، بیر لە
شێوازێکی تری ئیدارەدانی هەرێمی کوردستان بکەنەوە و پێگەی هێزە سیاسیەکانی
کوردستان لە پەرلەمانی داهاتوی عێراق بکرێتە بنەما بۆ بەڕێوەبردنی هەرێم و لە
بەغداش پەلە بکرێت لە دروستکردنی ئەنجومەنی هەڕێمەکان کە دەستەبەری پاراستنی
قەوارەی سیاسیی هەرێمە.
ئەمەی
نوسیومە مانای ئەوە نیە خۆشحاڵم بە نەبونی پەرلەمان، خۆزگە پەرلەمانێکی چالاک و
هەڵقولاوی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەردنمان دەبوو، بەڵام مەترسییەکم هەیە کە
دواخستنی هەڵبژرادنی سەر بکێشێ بۆ دوو ئیدارەیی.
بۆیە
پێشنیاز دەکەم بیر لە شێوازێکی تری بەریوەبردنی هەرێمی کوردستان بکرێتەوە دوور بێ
لە دوو ئیدارەیی!
بە
داخەوە و لە ناچاری ئەم باسەم نوسیوە و دەزانم ئەم بابەتە گفتوگۆی زۆری دەوێت و
دەکرێت زیاتر قسەی لێ بکرێت.
لە کۆتاییدا دەڵێم، هیوادارم من هەڵەم
بم و هیچ خراپ روونەدات و خولی شەشی پەرلەمانی کوردستان ببینین!
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی محهممهد حهكیم