محه‌ممه‌د حه‌كیم 15/09/2022 287 جار خوێنراوەتەوە

ھێرش و جنێودان بە ھاوەڵان و خێزانی پێغەمبەرﷺ دەبێ ھێڵی سور بێت


هێرش و جنێوی ھەندێك لە رادودەکانی شیعەی عێراق بۆ سەر خێزان و ھاوەڵانی پێغەمبەری ئازیزمان ﷺ تازه‌ نییه‌ و چه‌ندین جار دووباره‌ بووه‌ته‌وه‌، گەرچی ئەم کارە رای فەرمی شیعەو مەرجەعیەت نییە؛ بەڵام لە لایەکی ترەوە بوەتە لەکەیەک لە سەریان و، له‌ به‌رامبه‌ریشدا رەدکردنەوەکانیان شەرمنانەیە، ئەوەی جێی سەرنجە ئەمساڵ له‌ میانه‌ی‌ مه‌راسیمه‌كان زیاد لە ساڵان دیاردەکە زیادی کردووە و، بێھەڵوێستی دامەزراوە فەرمییەکانی عێراقیش جێی رەخنەیە.
گه‌رچی‌ پێدەچێت ئه‌م بابه‌ته‌ زۆر ‌ پەیوەندی بە بەرپرسانی ھەرێمی‌ كوردستان ـه‌وه‌ نەبێت؛ به‌ڵام بەڵگە نەویستە ئەو جنێوانە بە بەڕێزان عه‌لی‌ سیستانی یاخود موقته‌دا سەدر بدرابا ئەوا بەیاننامەی ئیدانەی بەرپرسان کێبرکێیان بوو بۆ گەشتن بە نەجەف و حەنانە.

سەیرە گوایە لە بەر خۆشەویستی دەربڕین بۆ نەوەیەکی پێغەمبەر ﷺ و لە یادی بە ناحەقی شەھیدکردنیدا، جنێو و سوکایەتی بە خێزان و ھاوەڵانی باپیرەی حوسەین رەزای خوای لێبێت بکەیت. 
دەیان ئایەت و فەرمودەی پێغەمبەر ﷺ لەسەر پێگەو رێز و خۆشەویستی ھاوەڵان ھەیە.
خۆشەویستی ھاوەڵان و هه‌روه‌ها رقبونمان لە ھەر کەسێك كه‌ رقی لێان بێت، لە تەواوکاری بیروباوری ئیسلامیمانەوەیەو، حەق وایە بە یاسایەکی تایبەت رێگا لەم بێ ئەدەبیە بگیرێت و لایەنە شیعەکانی عێراق پێش ھەموو کەس دژی ئەم بێرێزیانە بن کە بەردەوام له‌لایه‌ن رادودە ناسراوەکانیان دووبارە ئەبێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

هەموو وتارەکانی محه‌ممه‌د حه‌كیم

سەرەتا