محه‌ممه‌د حه‌كیم 28/06/2026 32 جار خوێنراوەتەوە

وانەیەک بۆ دەنگدەران

 

وێنەی دەستگیرکراوەکانی ئەم دواییەی عێراق، پەیامێکی زۆر ڕوون و ئاسان ئاڕاستەی تەواوی گەل و دەنگدەران دەکات؛ پێمان دەڵێت کە ئەم خەڵکە چەندە کڵۆڵ و سادەبوون!

زۆرێک لەم دەستگیرکراوانە پەرلەمانتار بوون؛ لەسەر شاشەی تەلەفزیۆنەکانەوە خۆیان وەک داکۆکیکاری سەرسەختی مافەکانی خەڵک نمایش دەکرد، قسەی باقوبریق و دروشمی بریقەداریان دەبەخشیەوە، باسی گەندەڵی دەسەڵاتدارانیان دەکرد و خۆیان وەک فریشتە نیشان دەدا، هەندێک وەک داکۆکیکاری سوننەو هەندێک شیعە دەردەکەوتن ، کەچی لە ڕاستیدا تەنیا خەریکی چەواشەکاری و هەڵخەڵەتاندنی ئەم میللەتە بوون ، بۆ ئەوەی خۆیان گەورە بن

بۆیە خەڵکی عێراق ، بە هەرێمی کوردستانیشەوە ، ئەبێ ئەو ڕاستیە بزانێ گەر دەسەڵات خوێنیان ئەمژێت، ئەوا زۆرێکیش لەدەرەوری دەسەلات یاری بە عەقڵیان دەکات.

سێ ڕاستی تر لەم هەڵمەتی گرتنە:
* ئەمرۆش نا ، سبەی هەر ئەبێ گەندەڵکارانی کوردستانیش بە سزای خۆیان بگەن.

* مەرج نییە ئەوانەی فەرمانی دەستگیرکردنەکە دەرئەکەن، خۆیان پاک و بێگەرد بن لە گەندەڵی.

* ئەمانە تەنیا ماسییە بچووکەکان دەگرن و بە دڵنیاییەوە دەست بۆ دزە گەورەکان و سەرکردە سەرەکییەکانی پشت پەردە نابەن!

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

هەموو وتارەکانی محه‌ممه‌د حه‌كیم

سەرەتا