محهممهد حهكیم
10/09/2026
58 جار خوێنراوەتەوە
یەمەن لە هاوکێشە گەورەکەدا
دەبوو وڵاتانی ناوچەکە بە ئاگاییەکی زۆرترەوە مامەڵە بکەن، لە ئێستاشدا دەوڵەتانی وەک تورکیا، ئێران، و سعودیە ئەرکێکی مێژووییان لەسەرە تا ڕێگری بکەن لەوەی ململانێی نێوان (ئێران) لە لایەک و (ئەمریکا و قەوارەی زایۆنیزم) لە لایەکی تر، بگۆڕدرێت بۆ شەڕێکی تائیفی لە ناوچەکەدا — کە ئەمە بە وردی ئامانج و نەخشەی بنەڕەتیی ئەمریکا و زایۆنیزمە بۆ پارچەپارچەکردنی پێکهاتەکانی ناوچەکەو مەشغوڵکردنیانە بەیەکەو کردنەوەی بازارێک بۆ چەکەکانیان.
کێشەی یەمەن لە هاوکێشە گەورەکەدا:
لەم ڕوانگەیەوە، ڕووداوەکانی ئێستای یەمەن ناکرێت تەنها لە چوارچێوەی کێشە ناوخۆییەکانی ئەو وڵاتە یان بە پێوەر و پێشینەی ڕەفتاری خراپی حوسییەکان هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت؛ بەڵکو دەبێت وەک بەشێک لەم هاوکێشە گەورەیە سەیرو شیکاریی بەرفراوانی بۆ بکرێت تا وێنە گشتییەکەی ململانێکان ڕوون ببێتەوە.
خۆزگە خوێندنەوەیەکی قووڵ بۆ ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە بەدی دەکرا، بەوپێیەی کێشەی سەرەکی زۆربەی شیکارییە سیاسییەکانی ئەمڕۆ ئەوەیە کە ڕووکەشانەن! خۆزگە قووڵتر لە بابەتەکانمان دەکۆڵییەوە، تاکو باشتر لە ڕووداوەکانی یەمەن و ململانێکانی ناوچەکە هەڵسەنگاندنی ڕووداوە جیوپۆلۆتیکییەکاندا بگەین.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی محهممهد حهكیم