محه‌ممه‌د حه‌كیم 21/03/2022 300 جار خوێنراوەتەوە

لەم رۆژانەدا



کە  خەڵكی خۆشی دەرئەبرن، بە جلی رەنگا و رەنگەوە دەچنە دەرەوە، سەیران دەكەن، ئاهەنگ دەگێڕن، رەنگە دەسەڵاتدارانی هەرێم لێكدانەوە و خوێندنەوەی ئەوەیان بۆی هەبێت، كە شكور میللەت مورتاحەو گرفتی نییەو شام شەریفەو وڵات شەفافەو خەڵكی تێرە و برسی نییەو و هەموو پارەی هەیەو هیچ گرفت نییە.

بەڵام دروست ئەوەیە كە خەڵك بە درێژایی ساڵ لە نەهامەتی و ناخۆشی و دەردەسەری و لە نێو هەزارو یەك معاناتا ئەژی، كە ئەم دەسەڵاتە بۆی هێناوەتە بەرهەم، خەڵك دەرچەیەكی نییە بۆ پشوودان و حەسانەوەو خۆشی وەرگرتن، ئەو خەڵكە جگە لەم رۆژانە  نەبێت كە وەك هۆكارێك دێتەپێش بۆی پشوویەك بە جەستەو ناخی بدات، كە بە درێژایی ساڵ بەدەست ئەو هەزارو یەك قەیران و نەهامەتییەوە ماندوو بووە.

ئەو لێكدانەوەی دەسەڵاتداران كاتێك لەجێی خۆی بوو كە هیچ نەبێت مووچە لە کاتی خۆی و لە ساڵێكدا هاووڵاتی ئەم هەرێمە، خێزان لەم كۆمەڵگەیەدا بیتوانیبا بچێتە دەرەوەی وڵات، پشوویەك وەربگرێت، بەڵام بەهۆی ئەو نەهامەتی و هەزارو یەك قەیرانەوە كە بەتایبەتی ئەم كابینەیە بۆ میللەتی هێناوەتە بەرهەم، خەڵك بە زەحمەت فریای ژیانی خۆیشی ئەكەوێت چ جای ئەوەی وەك هاووڵاتی وڵاتانی دیكە گەشت و سەیرانی ئاسایی هەبێت.

خەڵك لە مەملەكەتی ئێمە خەریكی ڕاكە ڕاكە بۆ ئەوەی ئاسایی بژی، چونكە ئەگەر یەك هۆكاری هەبێت بۆ دەستخستنی داهات، حكومەت دە هۆكاری بۆ دروستكردووە بۆ رووتانەوەو وەرگرتنی باج لێی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

هەموو وتارەکانی محه‌ممه‌د حه‌كیم

سەرەتا