محهممهد حهكیم
23/10/2023
683 جار خوێنراوەتەوە
!چیرۆکی پاسەکانی پارتی
رۆژی هەینی پارتی هێزێکی زۆری بە پاس و هەمەر هێنابوو بۆ دەوری مەڵبەندی کۆمەڵ لە هەولێر، تاکو گردبوونەوەی هاوسۆزی بۆ غەزە لە پارکی بەرانبەر مەڵبەند ئەنجامنەدرێت و ناڕاستەوخۆش بۆ ترساندنی جەماوەر بوو، تاوەکو لەو گردبوونەوەیە بەشدارنەبن..
ئێمە لە بەر ئەوەی خوازیاری ئاڵۆزی و رەدو رەدکاری نین و هەرێم و دانیشتوانەکەی کەم گرفتیان نییە، نەهاتین ئەم رەفتارە ناشرینە گەورە بکەین.
جوانیش نییە بۆ پارتی رێگە بدات بەرپرسە باڵاکانی لێدوانی لەو ئاستە نزمە بدەن، کە خزمەت ناکات.
ئێمە پێمان سەیرە لە ناو کورددا هەبێت ئاوا هاوئاوازی زایۆنیزم بێت و رقی لە دانیشتوانی مەزڵوم و بێکەسی غەزە بێت.
ئەمما هاوسۆزی و پشتیوانی ئێمە بۆ دانشتیوانی غەزە هەڵقولاوی پابەندیمانە بە فەرمودەیەکی پێغەمبەری ئازیز کە دەفەرموێت:
قال رسول الله ﷺ: (مثل المؤمنين في توادهم وتراحمهم وتعاطفهم مثل الجسد إذا اشتكى منه عضو تداعى له سائر الجسد بالسهر والحمى)
کە کورتەکەی ئەوەیە مسوڵمانان دەبێت وەکو یەک لاشە بن و ئازاری بەرانبەر بە هی خۆ بزانن.
ئەمما هەرکەس تەنز و گاڵتە بە ئێمە دەکات، ئەوا تەنها دەڵێین:
إِن تَسْخَرُوا مِنَّا فَإِنَّا نَسْخَرُ مِنكُمْ كَمَا تَسْخَرُونَ
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی محهممهد حهكیم