محه‌ممه‌د حه‌كیم
09/06/2023
1555 جار خوێنراوەتەوە
دەسەڵاتی دادوەری، پایه لاوازه‌كەی هه‌رێم
لە ساڵانی ڕابردوودا لە زۆر ڕووەوە هه‌رێمی کوردستان وەك نمونەیەکی باشتر لە عێراق باسی لێوە دەکرا، به‌ڵام بەداخەوە لە ئێستادا خەریکە بە تەواوی پێچەوانە دەبێتەوە، ئەم پاشەکشەیە بۆ هەرێمی کوردستان نیشانەی پرسیارە بە تایبەت لە ڕووی دەسەڵاتی دادوەریەوە کە یەکێکە لە پایە گرنگەکانی هەر سیستمێکی حکومڕانی و پێویستە بەتەواوی سەربەخۆبێت و دەسەڵات و حیزب نەتوانێ ڕۆڵی نەرێنی تێدا بنوێنێت و ئەمەش بە ڕوونی لە مادده‌ى دووى یاساى ژماره (23)ى ساڵى (2007)ى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ریى هه‌رێم به ده‌ق هاتووه كه: ((دادوه‌ریى سه‌ربه‌خۆیه‌و له یاسا به‌ولاوه هیچ ده‌سه‌ڵاتێكى به‌سه‌ردا نیه)).
جێگەی داخە کە ئه‌م ده‌سه‌ڵاته لە بری ئەوەی ببێتە خاڵێکی ئەرێنی بەهێزی هەرێمی کوردستان بەڵام بوەتە خاڵێکی لاوازیی بۆ هه‌رێمى كوردستان.
لەبەر ئەوەی ئەم دەسەڵاتە بەرانبەر دەستێوەردانی حیزبی زۆر لاوازە و ناتوانێ سەربەخۆیی خۆی بپارێزێت، بۆ ئەمەش چەندین کەیسی جدی هەن کە بەهۆی دەستوەردانی حیزبیەوە بەلارێدابراون و لە ململانێی سیاسی‌دا بەکار هێنراون و هەر ئەمانەش بونەتە نمونەیەکی بەردەست بۆ لاوازی و لەدەستدانی متمانەی دەسەڵاتی دادوەری، ئەوە وێڕای ئەوەی هەردوو حیزبی باڵادەست بە ڕوونی ئاماژە بەوە دەکەن کە متمانەیان بە دادگانی زۆنەکانی یەك نیە و ئەوەش بەتەواوی دادگاکانی بێ متمانە کردوە و کاریگەری خراپی لەسەر شکۆی دادگاکان داناوە.
هەموو ئەو دەستوەردانانەی دوو حیزبی دەسەڵات وملکەچی ئەم دەسەڵاتە بۆ بڕیارەکانی دەسەڵات وایانکردوە کە لایه‌نه سیاسییه‌كان و ڕێكخراو و ڕۆشنبیران و هاوڵاتیان یه‌كده‌نگبن لەسەر ئەوەی كه كۆى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ریى له هه‌رێم له‌ژێر پرسیاردایە و متمانەی لەدەستداوە، بە تایبەت لە پرسە ئەمنی و سیاسیه‌كاندا.
هەر بۆیە کۆمەڵی دادگەری بەردەوام بەڕوونی هەڵوێستی خۆی لەو پرسەدا دەربڕیوە چ لە رێگەی لێدوان و ڕاگەیەنراوەکانیەوە یان لە زاری سەرۆکی حیزبەکەوە، ئەویش جەختکردنەوەیە لە سەر سەربەخۆیی تەواوی دەسەڵاتی دادوەری و بڕینی دەستی حیزبە تێیدا، بەمەش دەسەڵاتی دادوەری دەبێتە جێگای متمانەی هاوڵاتیان و خاڵێکی ئەرێنی و بەهێزی ھەڕێم بۆ دنیای دەرەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی محه‌ممه‌د حه‌كیم