محهممهد حهكیم
16/03/2021
588 جار خوێنراوەتەوە
با گرفت و كێشه كهسی و حزبییهكان وهلانێین، خهممان ئاوڕدانهوهبێت له نههامهتییهكانی خهڵك
با گرفت و كێشه كهسی و حزبییهكان وهلانێین، خهممان ئاوڕدانهوهبێت له نههامهتییهكانی خهڵك
سەرەتا من لە گەڵ پۆستەکەی شەریفی مامۆستادا نیم، بەڵام ناکرێ قسەی کورێکی سەرۆکی کۆمەڵ کە پۆستی حزبی نەبێت و خۆیشی ئەڵێ ئەندامی کۆمەڵ نیم، لەسەر مامۆستا بە سیفەتی سەرۆکی حیزب و ھەموو کۆمەڵ بکرێتە ماڵ، وەکو فرسەتێک ھەندێک لە ناو ئەو دوو حزبە بەڕێزە ناخی خراپی خۆیان بەرانبەر کۆمەڵ ئاشکرا کەن و قسەی ناشرین بکەن، بەرامبەر بە سەرۆک و حزبی کۆمەڵ، وا وێنا بکرێت کە ئەگەر بزووتنەوەی گۆران و حزبی سۆشیالیست نەبونایە، یٔێستا ئێمە یا لە ژێر خاک بووین یا لە مەنفا.
من لێرە وێڕای رێزو حورمەتم بۆ کاک عومەری سەید عەلی و کاک محەمەدی حاجی مەحمود، ھەردووکیان دڵنیان لە رێزوحورمەتی مامۆستا عەلیش بۆیان، دەبوو رێ بە ھەڵدانەوەی ھەندێ رووداوی مێژوویی بە نوقسانی و نیوەناچڵی و ھەڵبەستراوی نەدەن و خەڵکی کۆمەڵ نیگەران نەکەن، بۆ مێژوو دەڵێم:
١. گەر ھەر کەسێکی گۆران باسی شەهیدكردنی مامۆستا عەبدوڵا دەکات و تانەی بێدەنگیمان لێدەدات، ئەوا دەبێ بزانێ گەر وابێ گۆرانیش بەشدارە لە کوشتنی مامۆستادا، چونکە لە ٢٠٠٣ کاک نەوشیروان جێگری مام جلال و کاک عومەر بەرپرسی کارگێری مەكتب سیاسی یەکێتی و کاک مستەفای سەید قادر بەرپرسی فەرماندەیی بوو، کاک داناو کاک سەرکەوتیش ئاسایشی گشتیی و سلێمانی بوون!
٢. ئێمەو گۆران لە بەرەی خەڵک بووین و پێکەوە لە پرسی سەرۆکایەتی ھاوڕا بووین و پشتێوانی یەک بوین تا ئەو کاتەی خەمەکان خەمی خەڵک بوون، یٔیتر گەر شایەتی بدرێت، یٔەوا بۆ ئێمەی کۆمەڵ رەوایە کە تا دوا ھەنگاو ماینەوە، یا دروسستر وایە بوترێت ئێمە بە تەنھا جێھێڵراین! یٔەو قسەیە یٔەسڵ و یٔەساسی نییە کە مامۆستا عەلی وتبێتی ئێمە لە پرسی سەرۆکایەتی هەرێم، گۆڕانمان جێھێشت.. من شاھیدی ھەموو کۆبوونەوەکانم، وە زۆر لە گۆڕانە کۆنەکان شاھیدی ھەڵوێستی ئێمەن.
٣. برادەرانی سۆشیالیست دەبێ باش بزانن کە ھێزەکانی کۆمەڵ بووبونە پەڕژین لە نێوان ئێوەو ئەنسارو جوندو ترسی پێشمەرگەکانی ئێمە نەبوایە خوا دەیزانی لە نێوان ئێوەو ئەنسار چی رووی دەدا!
٤. کشانەوەی ئێمە لەو ناوچەیە، چاک دەزانن ھاوکێشەیەک بوو یٔێران و مام جەلالی تێدابوو وئێوە وێرای سوپاس وپێزانینمان بەڵام خۆ لە ھەندێ رووەوە سودمەندبون ودەستکەوتان ھەبوو!
پێموایە لە بیرتان چوە باسێکی یەک دوو ژەم خواردنەکەشتان بکردبایە!
لە کۆتاییدا وێڕای رێزی تەواوم بۆ ھەدوو حزب ئەم باسانەش کە سەرکردەو کادیرانی ئەو دوو حزبە دەیکەن، دوورە لە ئەخلاقیاتی حزبایەتییەوە، کە لە مێژووی نێوان حزبەکان چاکەش بەرانبەر یەکدی کراوە و دەکرێت، ھەردوو حزب باش دەزانن کۆمەڵیش چۆن بوە لە گەڵتان و جوان نییە ھەر رەخنەیەک گیرا، ئیتر لە وەڵامدا بە راست و ناڕاست چاکە بە چاوی یەکدا بدرێتەوە، ئێمە لە ژیانی حزبایەتی دا بەشی خۆمان چاکەمان لە گەڵ خەڵکدا کردووە بە جوامێریی نازانین باسی بکەینەوە.
ئومێد دەکەم ئەم باس و خواسانە کۆتاییان بێ و پەیوەندییەکان وەکو خۆیان بن و ئاوڕێک لە کێشە سەرەكییەکانی ئەم میللەتە بەد بەختە بدەینەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی محهممهد حهكیم