محه‌ممه‌د حه‌كیم 13/03/2022 329 جار خوێنراوەتەوە

هێرشە موشەکییەکەی سەر هەولێرو پرسیارێک

بەشێوەیەکی گشتی لە هەر وڵاتێکی سەقامگیردا؛ ھەموو ھاوڵاتییەک نیگەران دەبێت شارو خاکی موشەکباران بکرێت،  بەڵام دۆخ و پێگەی سیاسی ھەرێمی کوردستان و عێراقیش وەکو دەوڵەت لە ئاستێکدان جگە لە نیگەرانی و ئیدانەکردن ناتوانن هیچ بەرهەڵستییەک یان بەرگرییەکیان بەرامبەر بۆردومان و موشەکبارانکردنیان لەلایەن تورکیا و ئێران و ئەمریکاوە هەبێت.

بەڵام ئەوەی جێی ھەڵوەستەیە دەنگۆی بوونی بنکەی ئیسرائیلییە له هەولێر کە سوپای پاسدارانی ئێران ئاماژەی بۆ کردووەو، وەک هۆکاری هێرشە موشەکییەکانی ناوی بردوون، پێویسته لەسەر حکومەت و سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان لەچوارچێوەی نەهێشتنی بیانوو پاساوەکان بۆ دووبارە کردنەوەی ئەو هێرشانه وەڵامی ئەو دەنگۆیانه بە بەڵگەوە بخەنەڕوو.

ئەوەش ڕوونە کە ئیسرائیل بەتایبەتی دەزگای مۆساد لە ھەموو شوێن بوونی ھەیە، بەڵام ئێمە زۆر جار لە دەرەوەو لە بەر ناوبانگی میللەتی کورد ئەم دەنگۆیانەمان رەدکردۆەتەوە.

دەزگا فەرمییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێویسته بەفەرمی بوونی بنکەی ئیسرائیلی له هەولێر ڕەتبکەنەوەو  گەر راستە بوونی نیە، بۆ ئەوەی بەو پاساوەوە هێرش نەکرێتە سەر هیچ شارێکی هەرێم، هەروەها بوونی بنکەی ئیسرائیلی لای خەڵکی هەرێمی کوردستانیش مەقبول نیە.

بە ھەموو پێوەرەکان تازە کورد لە ململانێ هەرێمی و جیھانییەکان نەک ناتوانێت بێلایەن بێت بگرە دابەشیش ئەبێت بەسەر جەمسەرەکاندا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

هەموو وتارەکانی محه‌ممه‌د حه‌كیم

سەرەتا