محهممهد حهكیم
03/09/2024
226 جار خوێنراوەتەوە
بانگەشەیەکی دوور لە جنێو
پێشتر لایەنەکانی دەرەوەی دەسەڵات، داوای بەڕێوەچوونی
هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و دوور لە ساختەکاریان دەکرد، شوکر ئێستا هێزەکانی دەسەڵاتیش
هاتونەتە ریز و هەمان داوایان هەیە و هەریەکەشیان لە "داگیرگە" حزبییەکەی
ئەوی دیکە، نمایشی ئۆپۆزسیۆنبوون دەکات.
وەک هاوڵاتییەک، لێرەوە داوایەک ئاراستەی هەموو
لایەک دەکەم، خۆزگە هەمووان، بە تایبەت پارتی و یەکێتی، خۆیان بەدوور دەگرت لە جنێوو
تەشهیر و بە زمانێکی سەردەمیانە ڕەخنەی خۆیان ئاراستەی یەکتر دەکردو سەرنجی خەڵکیان
بە پلان و بەرنامەی خزمەتگوزاری و رزگارکەرانە بە لای خۆیاندا رادەکێشا.
ئەم میللەتەی ئێمە گوناهە، مەستبوون بە هەواڵی
هات و نەهاتی مووچە، با ئەوەندە گوێیان لە جنێوە بازاڕیی و چاویان لە رەفتارە نەشیاوەکانتان
نەبێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی محهممهد حهكیم