محهممهد حهكیم
04/01/2023
326 جار خوێنراوەتەوە
کۆمەڵ چی کردووە؟ بەخشین بە نموونە
زۆرێک دەپرسن و، ھەیشە بێ ئینسافانە حوکم ئەدات و دەڵێت کە هیچمان نەکردووە، ھەیشە ھێزی سیاسییە و بۆ مەرامی سیاسی وا دەرئەخات تەنھا خۆی لەم گۆرەپانەدا خزمەت بە نەدارو ھەژار ئەکات، بێ ئاگا لەوەی ئێمە لە سەرۆکمانەوە تا خوارەوە بە سەرکردەو ھەموو ئۆرگانە حزبی و رێکخراوەیی و بانگخوازی و پەرلەمانتارانمانەوە خەریکی کاری خێرو ھاوکاری ھەژارانین و بە واجبێکی شەرعی ئەزانین، هەر وەک عیبادەتی دیکە لێی ئەڕوانین..
لێرەدا ئەوەی تەنھا لەدەزگای خێرخوازی بەخشین تۆمار کراوە بۆ ساڵی ٢٠٢٢ ئەیخەینە روو لە خوارەوە، ئەمە بێجگە لە دەزگای سۆمای چاوان و ھاواری خێرخوازی و دەیان دەزگای ناوچەیی کە ھەموویان خزمەت ئەکەن و خەڵکی کوردستانیش شاھیدن و خزمەتیی خەڵکی ڕەگێکی بەھێزی کاری رۆژانەی کۆمەڵە.
سوپاس بۆ خێرخوازانی کوردستان
سوپاس بۆ بەخشین و باقیی دەزگاکان
فەرموون لەگەڵ خزمەتەکانی بەخشین لە ٢٠٢٢
پرۆژەی نازداران
٢٥٨٦٠٨٦٠٠٠ دینار ھاوکاری ١٠٨٢ منداڵی نازدار
پرۆژەی نیشتەجێبون
١٠٧٨١٧٤٠٠٠ دینار بۆ ٢٩ خانوو
پرۆژەی قوربانی
٢٥٨٧٥٤٠٠٠ دینار بۆ ٦٣٥ سەرئاژەڵ
پرۆژەی سەبەتەی خۆراک
٢٥٠٢٨٠٠٠٠ دینار بۆ ٦٩٦٠ خانەوادە
پرۆژەی کورسیی شەحن
٦٣٧٥٣٠٠٠ دینار بۆ ٤٧ خاوەن پێداویستی تایبەت
کۆی گشتیی:
٤٬٢٣٧٬٠٤٧،٠٠٠دینار چوار ملیارو دووسەد و سی وحەوت ملیۆن وچل وحەوت ھەزار دینار
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی محهممهد حهكیم