محه‌ممه‌د حه‌كیم 06/03/2020 1001 جار خوێنراوەتەوە

داخستنی مزگەوتەکان و چەند پرسیارو سەرنجێک

محەممەد حەکیم

1. پشتگیری ھەموو ھەنگاوێکی تەندروست دەکەم بۆ رێگرتن لە تەشەنەکردنی نەخۆشی، بە تایبەت ڤایرۆسی کۆرۆنا کە ئێستا بڵاوە.

2. زۆری مامۆستایان و نوێژخوێنان بڕیاری داخستنی مزگەوتیان جێبەجێکردوە و پابەندن.

3. بەڵام پرسیارەکە لەوەدایە گەر ھۆکاری داخستنی مزگەوت بەریەکەوتن و قەڵەبالغیە، ئەی بۆ مۆل و چێشتخانەو باڕو چایخانەو و ھەر شوێنێکی تر کە جێی کۆبوونەوەیە داناخرێت؟! زۆرێک قەناعەتیان وایە ھۆکار ئەوەیە زۆرێک لەوانە بەرپرسان شەریکیانن !

4. ئەوەی جێی پێکەنینە زۆرێک لەوانەی کە ئەبینم بابەت دەنووسن بۆ داوای داخستنی مزگەوت، یا پشتگیری و دەستخۆشی دەکەن خۆیان نوێژ ناکەن و بگرە شتی تریش ئەکەن کە حەرام و گوناحە باشە ئێوە چیتان داوە لە مزگەوت!

5. کۆمەڵی ئیسلامیی لەو پێناوەدا کۆنفرانسە ناوچەییەکان و کۆڕ و کۆبوونەوە وانەی گشتیی راگرت و داواشی کرد کادرو ئەندامانی پابەند رێنماییی تەندروستی و فەتواکانی لیژنەی فەتوا بن.

6. ھەندێك کەسی نا شارەزا لە ئیسلام و شەریعەت رەخنە لە فەتوای ئەوقاف و لیژنەی فەتوا دەگرن، زۆر بچوکن ئەوانە، چونکە ھەر بە ناوی ئیسلام قەڵس و ناڕەحەتن و فەتواکان بۆ موسڵمانانە نەک ئەوانەی قەناعەتیان بە ئیسلام نییە!

7. ئیسلام و پێغەمبەری خۆشەویست ( صلی الله علیه وسلم ) دایم ھاندەرن بۆ پاکو خاوێن و خۆپاراستن، ئێستا حیکمەتی دەستنوێژ و باقی سونەتەکانی پاكوخاوێنی بۆ ھەندێک دەردەکەون.

8- تكام وایە دەزگا پەیوەندیدارە حكومییەكان، شێوازی دیكە بگرنەبەر بۆ مامەڵە كردن لە گەڵ كەیسە جیاوازەكانی بابەتی كۆرۆنا، رێگە نەدات بابەتێكی دیكە وەكو ناشتنی خوا لێخۆشبوو مامۆستا مەلا رەشید كرا ئەو مامەڵەیە دووبارە نەبێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

هەموو وتارەکانی محه‌ممه‌د حه‌كیم

سەرەتا